کادیرێکی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کۆمێنت له‌سه‌ر بهڵگهنامهیهکهی پارێزگای نوێی سلێمانی بڵاوده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت" هه‌موو گه‌نده‌ڵه‌کان رسوابکهن، له پێشه‌وه یه‌کێتیییه‌کان".
به‌رپرسی پێشووی راگه‌یاندنی ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی، ژوان ئه‌حمه‌د، له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک ده‌ڵێت"چەند بەڵگەیەك بڵاو كراوەتەوە، تیایدا ئاماژە بە بەكرێ گرتنی خانوو بۆ پارێزگاری سلێمانی‌و قایمقامی ناوەندو چەند كەسێكی تر كراوە. بڵاوبونەوەی ئەم بەڵگانە زۆر گرنگن بۆ ئەوەی خەڵك بزانێت ئەوانەی قسەی گەورە دەكەن، بەڵام لە بنەرەتدا گەندەڵو دزن كێن".
ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ی ئه‌م کادیره بڵاویکردۆته‌وه نوسراوێکی د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوونه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوا ده‌کات ئه‌و خانوانه‌ی به‌کرێگیراون بۆ سێ قائیمقام و به‌رپرسێکی تر گرێبه‌سته‌که‌یان بۆ نوێ بکرێته‌وه، ژوان ئه‌حمه‌د له‌سه‌ر ئه‌م دۆکۆمێنته ده‌ڵێت" ئەمانە خۆیان نەك خانوی نیشتەجێبونیان بە یەك‌و دوان هەیە، بگرە باڵەخانەی بازرگانی گەورەشیان هەیە كە ئەگەر بە بەردەمیدا برۆیو لێی بوانی توشی فەقەراتی ملت ئەكات".
ئه‌و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که زۆر گرنگە هەم پارلەمان‌و هەم میدیاش بایەخ بە بڵاو كردنەوەی ئەم گەندەڵیانە بدات "بەڵام لەوەش گرنگتر ئەوەیە ئێمە لای خۆمانەوە ریسوایان بكەین، كەسمان نەكەوینە سەنگەری بەرگری لەم گەندەڵی یە بە بیانوی ئەوەی كە ئەمانە سەر بە حزبەكەی خۆماننو یەكێكی حزبێكی تر بڵاوی كردۆتەوە".
هه‌روه‌ها ئه‌و کادیره ده‌ڵێت" گەندەڵ هەر گەندەڵە، دز هەر دزە،ئیدی ئەو دزو گەندەڵە پارتی، یان یەكێتی، یان گۆڕان، یان ئیسلامی بن، ئەوانەی یەكێتینو گەندەڵی دەكەن هەر ئەوانەن بونەتە مایەی ئەم دۆخە بۆ یەكێتی، هەر ئەوانەن كە هەزارانیان زویر كرد.. هەزارانی تریان بە ناعەدالەتیەكانیان ناچار كرد دەنگ بە حزبی تر بدەن".
