سه‌رۆك كۆماری عێراق گه‌یشته شاری سلێمانی
د.فوئاد مه‌عسوم
پاشنیوەرۆی ئەمرۆ د.فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حزبی و حكومیه‌وه پێشوازی لێكرا.
بەپێی زانیارییەكان ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی د. فوئاد مەعسوم ئه‌نجامدانی كۆیوونهوهیه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گفتوگۆكردن و تاوتوێكردنی كێشه‌كانی نێوان ناوهندو هه‌رێم.
بڕیاره له‌و سه‌ردانه‌یدا سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانی شاره‌كانی هه‌ولێرو هه‌ڵه‌بجه بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و دوو شاره‌دا كۆببێته‌وه.
PM:01:29:28/02/2015