بەرزترین دەستەی باڵای کوردانی باکور کە بە کەجەکە ناسراوە دەڵێە: ئه‌گه‌ر حکومه‌ت به‌رپرسیارێتیه‌کانی خۆی به‌جێبهێنێت، ئه‌وا ئێمه‌ش به‌رپرسیارێتی سه‌ر شانمان جێبه‌جێ ده‌که‌ین.
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەرێوەبەری کۆماجڤاکێن کوردستان کەجەکە رایگەیاند " رێبەر ئاپۆ بەگوێرەی بەرپرسیاری خۆی لەبەرامبەر گەلان ، جارێکی دیکە دەرفەتێکی سیاسی داوەتە دەوڵەتی ئاکەپە ، دەبێت حکومەت ئەو جارە بەرپرسیاری خۆی لەبەرامبەر پرۆسەی چارەسەری بەشێوەیەکی جدی بەجێ بهێنێت . گەلەکەمان چاوەروانی ئەوەیە."
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەرێوەبەری کۆماجڤاکێن کوردستان کەجەکە لەبارەی لێدوانی هاوبەشی دەوڵەتی تورک و شاندی هەدەپە لێدوانێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و وتی :" رێبەر ئاپۆ دەستنیشانی دەکات کە ئەگەر لەسەر بنەمای ئەو خاڵانەی لە پێشنیارنامەی دانوستاندن پێشکەشی کردوون رێکەوتن دروست ببێت، کۆنگرەی نوێ بۆ دەستبەردان لە تێکۆشانی چەکداری دەتوانرێت ساز بکرێت. بەرپرسیاری ئەمەش هەنگاوێکی مێژووییە. لەبەردەم شەڕی 40 ساڵە ، هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بانگەوازییە و جدیەتی ، بەرپرسیاری مەزن دەکەوێتە سەرشانی حکومەت . بە لێدوانێکی بەو رەنگە نییەت و دەرفەتێکی گرنگ دەدرێتە حکومەت و دەوڵەت بۆ دیموکراتیبوون و چارەسەری کێشەی کورد و کێشە ریشەییەکانی دەوڵەت . ئیدی بۆ دیموکراتیبوون و چارەسەری کێشەی کورد هیچ بەهانە و ئاستەنگییەک لەبەردەم هەنگاونان نەماوە . گەلەکەمان و هەموو لایەنەکان بەو لێدوانە چاوەروانی ئەوەن کە حکومەت و دەوڵەت هەنگاو ببنێن. ئەگەر ئەو لێدوانە گرنگ بێت کە حکومەت چەندین هەفتەبوو چاوەروانی بوو، ئەو کاتە دەبێت بەهەنگاوی بەرچاو، زەمین و هەنگاوی سیاسی جدی وەڵام بداتەوە. خەمساردی و هەڵوێستی نابەرپرسیاری لەساڵی 2013 لەبەردەم کشانەوەی گەریلا نیشان درا، دەبێت ئەمە جارێکی دیکە بەهیچ شێوەیەک روونەدات. رێبەر ئاپۆ بەگوێرەی بەرپرسیاری لەبەرامبەر گەلەکەمان ، جارێکی دیکە دەرفەتی چارەسەری سیاسی داوەتە دەوڵەتی ئاکەپە. دەبێت حکومەت ئەو جارە بەرپرسیاری خۆی لەبەرامبەر گەلەکەمان بەشێوەیەکی جدی بەجێ بهێنێت. گەلەکەمان چاوەروانی ئەوەیە. بۆ ئەوەی بژاردەی شەڕ و پێکدادان بەتەواوی نەمێنێت، ئەمە پێویستە. تەڤگەری ئازادی گەلی کورد هەتا رۆژی ئەمرۆمان کامە هەنگاوی پێویست بوو ، ناویەتی . هەرهەنگاوێکیش لەئێستا بەدواوە پێویست بێت بهاوێژرێت، بەندە بە هەڵویستی ئاکەپە لەبەرامبەر پرۆسەی نوێ و ئەو هەنگاوانەی دەنێت."
کەجەکە لە لێدوانەکەدا دەستنیشانی کرد کە دەبێت شاندەکانی دانوستاندن دامەزرێن، دانوستاندن دەستپێبکات و بۆئەوەی شاندی چاودێری ئەو قۆناخە چاودێری بکات بەزوترین کات خەباتی پێویست دەستپێبکەن.
هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەرێوەبەری کەجەکە وتی :" رێبەر ئاپۆ دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەت و شاندی هەدەپە لە ئیمراڵی ، بەمەبەستی دیموکراتیبوونی تورکیا ، چارەسەری کێشەی کورد و چارەسەری کێشە بنەرەتیە دیموکراتییەکان بە پێویستی زانیوە بەبەشداری شاندی هەدەپە و دەوڵەتی تورک لێدوانێکی هاوبەش بدرێت . لەسەر ئەو بنەمایە لێداونێک کە بناخەی دیموکراتبوونی دەوڵەتی تورکیا بەهێز دەکات دراوە."
کەجەکە رایدەگەیەنێت کە هەوڵدانی چارەسەری سیاسی و دیموکراتیانەی 20 ساڵەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان لەنەورۆزی 2013 کەوتە قۆناخێکی نوێوە و وتی :" هەوڵدرا بە ئیرادەی راگەیاندنی ئاگربەست و کشانەوەی گەریلا لەسنوورەکانی تورکیا ، تێکۆشانی سیاسی دیموکراتی بەدەیان ساڵە بگاتە ئەنجام . حکومەت وەڵامی پێویستی نەدایەوە بۆ ئەو هەنگاوە مێژوویە کە گەلانی تورکیا دەخاتە ناو جۆش و مۆرڵێکی مەزن ، هەوڵیاندا ئەو دەرفەتە بۆ بەهێزتر کردنی دەسەڵاتداری خۆیان و سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکان بقۆزنەوە. رێبەری گەلی کورد بینی کە لەبەر ئەوەی سیاسەتەکانی ئاکەپە ئاگربەست بێ واتا دەکەن و ئەو پرۆسەیە گەیشتۆتە ئاستی بن بەست ، ئەگەر ئەمەش چارەسەر نەکرێت ، رەنگە جارێکی دیکە شەڕێکی سەخت دەستپێبکات. بۆیە لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2014 پێشنیارنامەی دانوستاندنی دیموکراتی ئامادەکرد و هەم پێشکەشی دەوڵەت و هەمیش پێشکەشی تەڤگەرەکەمانی کرد ."
هه‌لێکی مه‌زن و شانسێکی نوێ
لێدوانی هاوسه‌رۆکایه‌تی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌تی که‌جه‌که به‌م شێوه‌یه به‌ده‌وام ده‌بێت:
ده‌بوو ئه‌و 10 خاڵه‌ی له پێشنیارنامه‌ی دانوسانه‌کاندا ده‌ستنیشانکراون، له 15 شوباتی 2015 دا بخرایه‌ته دیالۆگه‌وه و ئه‌نجامگیرببوایه، له‌دوای ته‌واوبوونی قۆناغی یه‌که‌مین ڕێبه‌ر ئاپۆ له ڕێی په‌رله‌مانه‌وه داوای کۆتایی هێنان به تێکۆشانی چه‌کداری له تورکیا بکردایه، به‌و شێوه‌یه و دوای کۆتایی هاتنی قۆناغی دووهه‌مینیش په‌که‌که کۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ست و له‌وێ بڕیاری ده‌دا که ده‌ستبه‌رداری تێکۆشانی چه‌کداری بدرێت.
ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان له پلاتفۆڕمی ڕێکخستنی په‌یوه‌ندیداردا پێشنیارنامه‌ی دانوسانه‌کانی ڕێبه‌ر ئاپۆی نرخاند و بڕیاری دا که به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پشتگیری و کار بۆ ئه‌و پێشنیارنامه‌یه بکات و کاروباره‌کانی ئه‌و نه‌خشه‌ڕێیه به‌جێبهێنێت، ئه‌وشی بۆ ڕایگشتی ئاشکراکرد. به‌ڵام حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌که‌په جارێکی تر ڕێگه‌ی تاکتیک و سه‌رقاڵکردنی گرته‌به‌ر، هیچ هه‌نگاوێکی بۆ ئه‌و نه‌خشه‌ڕێیه نه‌نا، خۆی له دانوسانه‌کان نزیک نه‌کرده‌وه، به‌روار و ناوه‌رۆکه‌کانی دورخسته‌وه و جارێکی تر قۆناغه‌که‌ی بلۆک کرد. ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌به‌رده‌م ئه‌و دۆخه‌دا بۆئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی چاره‌سه‌ری دیموکراتیک و فیداکاریه‌کان به‌فیڕۆ نه‌ڕوات، بۆئه‌وه‌ی دۆخه‌که ئاسایی ببێته‌وه، که‌وته هه‌وڵدانێکی نوێ، لێدوانه‌که‌ی شاندی هه‌ده‌په و به‌ڕێوبه‌رانی ئه‌که‌په له‌به‌رده‌می ڕای گشتی دیموکراتیک، شانس و فرسه‌تێکی مه‌زنه که ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌سه‌ر ناوی گه‌ل و ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان پێشکه‌شی ده‌وڵه‌تی تورک و حکومه‌تی ئه‌که‌په‌ی کردوه، ئێمه ئه‌و لێدوانه‌ی دوایی وه‌ک قۆناغێکی هه‌ستیار و نوێی هه‌وڵدانی چاره‌سه‌ری دیموکراتیک که به‌پێشنیاری ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت ده‌بینین و ڕایده‌گه‌یه‌نین که ئه‌گه‌ر حکومه‌ت به‌رپرسیارێتیه‌کانی خۆی به‌جێبهێنێت، ئه‌وا ئێمه‌ش به‌رپرسیارێتی سه‌ر شانمان جێبه‌جێ ده‌که‌ین.
له‌لێدوانه‌که‌ی که‌جه‌که‌دا هاتووه": له نه‌ورۆزی 2013 ئاگربه‌سته‌که‌مان ڕاگه‌یاند ، له‌گه‌ڵ وه‌ڵامه‌کانی حکومه‌ت به دروستکردنی باره‌گای سه‌ربازی ، ڕێگه و به‌نداو بۆ ئامانجی سه‌ربازی ، گرتن و کوشتن له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه، هه‌تا ڕۆژ‌ی ئه‌مڕۆ هاتووین، ئه‌وه‌ش جدی بوونی ئێمه نیشان ده‌دات له‌گه‌ڵ قۆناغه‌دا و به‌چی شێوه‌یه‌ک به‌رپرسیارێتی خۆمان جێبه‌جێ ده‌که‌ین، لێدوانه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ش به‌رپرسیارێتی ده‌خاته ئه‌ستۆی حکومه‌تی ئه‌که‌په و ته‌ڤگه‌ره‌که‌ی ئێمه‌ش، بۆ به‌ڕێوه‌چوونی قۆناغه‌که به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌رێنی، ئه‌گه‌ر حکومه‌ت له‌به‌رامبه‌ر دۆخه‌که به‌شێوه‌یه‌کی ئه‌رێنی هه‌ڵسوکه‌وت بکات و پێداویستیه‌کانی ئه‌و به‌رپرسیارێتیه جێبه‌جێ بکات، ئێمه‌ش به‌شیوه‌یه‌کی ئاشکرا به ڕایگشتی ده‌ڵێین، بۆ به‌باشتر به‌ڕێوه‌چوونی ئاگربه‌ست تا ڕۆژ‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه دریغی مان نه‌کردوه، به‌ڕێوه‌بردنی ئاگربه‌ستیش به باشترین شێوه بۆ نانی هه‌نگاوی چاره‌سه‌ری دیومکراتیک، بناغه و هه‌لێکی گرنگه.
له‌لێدوانه‌که‌ی که‌جه‌که‌دا هاتووه، به‌یاننامه‌ی نیازپاکی ڕێبه‌ر ئاپۆ، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و 10 خاڵه‌ی پێشنیارنامه‌ی دانوسانه و ده‌ستنیشانی کردوه ڕێکه‌وتن پێک‌بێت، ئه‌وکات ده‌کرێت کۆنگره‌یه‌کی نوێ بۆ ده‌سبه‌رداربوون له تێکۆشانی چه‌کداری ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێکی مێژووییه، به‌و به‌یاننامه‌یه بناغه و هه‌لێکی گرنگ بۆ حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت ده‌ڕه‌خستێت، بۆ چاره‌سه‌ری دیموکراتیک بوون و پرسی کورد و پرسه بناغه‌ییه‌کانی تورکیا، ئیدی بۆ دیموکراتیک بوون و چاره‌سه‌ری پرسی کورد، هیچ به‌هانه‌یه‌ک بۆ هه‌نگاو نه‌نان نه‌ماوه، گه‌له‌که‌مان و هه‌موو ده‌وروبه‌رانی هه‌ستیار، به‌و به‌یاننامه‌ی به ئیراده‌یه چاوه‌ڕی ده‌که‌ن حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت هه‌نگاو بنێن، ئه‌گه‌ر ئه‌و لێدوانه گرنگ بێت که حکومه‌ت ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک بوو چاوه‌ڕێی ده‌کرد، ئه‌وکات ده‌بێت حکومه‌ت به هه‌نگاوی کردار و به‌کاریگه‌ر و هه‌نگاوی سیاسی وه‌ڵام بداته‌وه، له‌ساڵی 2013 دا خه‌مساردی و هه‌ڵوێستی بێبه‌رپرسیارێتی له‌به‌رامبه‌ر کشانه‌وه‌ی گه‌ریلا نیشاندا، بۆیه ده‌بێت به‌هیچ شیوه‌یه‌ک جارێکی تر ئه‌وه ڕوونه‌داته‌وه.
ڕێبه‌ری ئاپۆ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و به‌رپرسیارێتیه‌ی له‌سه‌ریه‌تی به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌مان، جارێکی تر هه‌لی چارسه‌ری سیاسی داوه‌ته ده‌وڵه‌ت و ئه‌که‌په، بۆئه‌وه‌ش ده‌بێت ئه‌مجاره‌یان حکومه‌ت به‌شێوه‌یه‌کی جدی به‌رپرسیارێتی خۆی له‌به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌مان به‌جێبێنێت، گه‌له‌که‌شمان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه و ئه‌وانه‌ش بۆ به‌یه‌کجاری نه‌هێشتنی شه‌ڕ پێویسته.
که‌جه‌که ده‌ڵێت وه‌ک ده‌زانرێت قۆناغی کشانه‌وه‌ی ساڵی 2013 دا له‌به‌رامبه‌ر هه‌نگاونانی سیاسی حکومه‌تی ئه‌که‌په پێکهاتبوو، به‌یاننامه‌ی نیازپاکی بۆ ده‌سبه‌رداربوون له تێکۆشانی چه‌کداری ، به‌رامبه‌ر هه‌نگاونانی بناغه‌یی ئه‌که‌په بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد و دیموکراتیک بوونی تورکیا دراوه، ئه‌و قسانه‌ی ده‌ڵین، ئه‌و به‌یاننامه مێژووییه بێبه‌رامبه‌ری سیاسی دراوه، به‌واتای تێنه‌گه‌یشتن له کێشه‌ی کورد و نه‌بینینی پێویستی و دیالکتیکی ئاشتیه‌وه دێت، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن هیچ که‌سێکی لایه‌نگر و بێلایه‌نه‌وه مایه‌ی قبوڵ کردن نیه، ته‌ڤگه‌ری ئازادی گه‌لی کورد تا ئێستا هه‌ر هه‌نگاوێک پێویست بێت ناویه‌تی، هه‌موو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ش له‌مه‌ودوا ده‌ینێت گرێدراوی ئه‌و هه‌نگاوانه‌یه که ئه‌که‌په ده‌بێت بۆ پێشخستنی قۆناغه‌که بینێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیویسته ئه‌که‌په ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌و لێدوانه‌دا بۆی ده‌ستنیشان کراوه و خراوه‌ته ئه‌ستۆی به به‌رپرسیارێتی جێبه‌جێی بکات.
کاتی دڵفراوانی و پێکهێنانه‌کانی ئه‌که‌په‌یه
له‌لێدوانه‌که‌ی که‌جه‌که‌دا سه‌رنج ڕاکێشراوه‌ته سه‌ر ئه‌م خاڵانه:
" حکومه‌ت و سه‌رۆک کۆمار باسی دڵفراوانی و پێکهێنان ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها پێداگریان کرد که به‌یاننامه‌یه‌کی به‌م شێوه‌یه ڕابگه‌یه‌نرێت، پاش گه‌ره‌نتی کردنی ئاگربه‌ست ئه‌و لێدوانه درا، ئێستاش کاتی دڵفراوانی و پێکهێنانه‌کانی ئه‌که‌په‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت بڵێین، له ئیستادا چاودێری هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی حکومه‌ت له‌به‌رامبه‌ر دۆخی نوێ و هه‌نگاوه‌کانی له‌و باریه‌وه ده‌که‌ین، نه‌ک ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ڕێبه‌رئاپۆ ئافراندویه‌تی جارێکی تر وه‌ک ماددیه‌کی هه‌ڵبژاردن بۆخۆیان به‌کاری بهێنن، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و بانگه‌وازی نیازپاکیه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ وه‌ک پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن بنرخێندرێت، ئه‌وه واتای بێبه‌رپرسیارێتی و ناهه‌قیه‌کی مه‌زن به‌رامبه‌ر گه‌لانه.
سیاسه‌تی دیموکراتیک که بۆ هه‌نگاونان له پێناو چاره‌سه‌ری کێشه بناغه‌ییه‌کانی دیموکراتیکبوون له دۆخێکی دیموکراتیکدا هه‌بوو، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌رخستنی یاسای ئاسایشی ناوخۆ که به‌واتای زیاتر عه‌سکه‌رتاری بوون دێت، جگه‌له بلۆک کردنی دیموکراتیک بوون و ڕێگه‌ی سیاسی دیموکراتیک هیچ واتایه‌کی نیه. له‌به‌ر ئه‌وه کشانه‌وه‌ی پاکێجی ئاسایشی ناوخۆ وه‌ک سه‌ره‌تایه‌کی ئه‌و دڵفراوانی و پێکهێنانه ده‌بینین، له دۆخێکی پێچه‌وانه‌دا، به‌مانای هه‌ڵوێستێکی دژبه‌ری ئه‌و لێدوانه‌دێت که بۆ قۆناغێکی مه‌زنی دیموکراتیک بوون ده‌ستنیشان کراوه، پێداگری له پاکێجی ئاسایشی ناوخۆدا واتای هه‌ڵوێستێک دژ به ڕۆحی قۆناغه‌که، ئه‌وه‌ش واتای به‌رده‌وامی گومانی گه‌له‌که‌مان و هێزه دیموکراسیه‌کان له سه‌ر نیازی حکومه‌ت.
لێدوانه‌که‌ی هه‌ده‌په و کاربه‌ده‌ستانی ئه‌که‌په نیشان ده‌دات که دیدار و قۆناغه‌که گه‌یشتوه‌ته خاڵێکی گرنگ، به‌پێی پێویستی ئه‌و لێدوانه که حکومه‌تیش تێیدا به‌شداربوو، بۆ پێشخست و به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی پێویسته به‌زوترین کات ڕێبه‌ر ئاپۆ و ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان له‌گه‌ڵ یه‌کدا کۆببنه‌وه، به‌و شێوه‌یه جدیه‌تی لێدوانه‌که به‌هێزترده‌بێت و له بابه‌ت چاره‌سه‌ری پرسی کورددا، باوه‌ڕ و پشتگیری زیاتر ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ دیموکراتیک بوون و چاره‌سه‌ری پرسی کورد، دیدار له نێوان حزبه سیاسیه‌کان و ڕێکخراوه مه‌ده‌نی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ر ئاپۆ، وه‌ک هه‌نگاوێک هاوتای ڕۆحی قۆناغه‌که ده‌بینین، ئه‌وه‌ش پشتگیری کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ نیازی چاره‌سه‌ری زیاتر ده‌کات و زۆر که‌موکوڕی ناهێڵێت.
پێویسته دانوسان ده‌ستپێبکات
له بابه‌ت چاره‌سه‌ری پرسی کورددا ئه‌گه‌ر قۆناغێکی گرنگ ئافرێندراوه، ده‌بێت شاندی دانوسان پێک‌بێت و دانوسان ده‌ستپێده‌کات و ده‌بێت کاربکرێت بۆ ئاواکردنی شاندی چاودێری تا چاودێری قۆناغه‌که بکات، و به‌په‌له کار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بکرێت.
دڵفراوانی و پێکهێنانه‌کانی حکومه‌ت له‌وانه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌گه‌ر دوای دواین لێدوان حکومه‌ت هه‌نگاو نه‌نێت و کردار نیشان نه‌دات، ئه‌وکات هه‌نگاوی تاک لایه‌نه له‌لایه‌نه ته‌ڤگه‌ری ئازادی کوردیشه‌وه نانرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانیه‌کی به‌و شێوه‌یه نه سیاسی ، نه‌ئه‌خلاقی و نه‌مافداریه، له جێی وره‌دان و هه‌نگاونان له‌لایه‌ن ته‌ڤگه‌ری ئازادی کورده‌وه، ئه‌گه‌ر حکومه‌ت له زهنیه‌ت و ئسلوبی پێشوویدا پێداگری بکات، به‌هه‌ڵوێستێکی نه‌فس بڵندی فه‌رمان بکات، ئه‌وا کێشه مێژوویه‌کان چارسه‌رنابن.
سه‌رناوی دیالۆگ که ناوه‌رۆک و بنه‌ماکانی لێدوانه مێژووییه‌که‌یه، نه‌ک ته‌نها بۆ چاره‌سه‌ری پرسی کورد، به‌ڵکو بۆ چاره‌سه‌ری پرسی عه‌له‌ویه‌کان و هه‌موو چاره‌سه‌ری پرسه‌کانی کۆمه‌ڵگای بنده‌سته که‌له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌م هێڵراونه‌ته‌وه، ئه‌و لێدوانه واتا قوڵبونه‌وه‌ی ئازادی و دیموکراسی ، هه‌ستیاری ده‌وڵه‌ت له دیموکراسی و ئاواکردنی ئیراده‌ی دیموکراتیکی ته‌واوی کۆمه‌ڵگایه، پرسی ژن و پرسی ئه‌کۆلۆژی، بۆ دیموکراتیک بوونی تورکیا پرسه سه‌ره‌کیه‌کانن و ده‌بێت چارسه‌ربکرێن، چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له‌به‌رامبه‌ر ناهه‌قی و تاڵانکردن، له‌سه‌ر ناوی بناغه‌کانی دیموکراتیک بوون ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه به‌شداربوونی هه‌موو کۆمه‌ڵگا، ئه‌تنیک، باوه‌ڕی له قۆناغه‌که‌دا یه‌ک له فه‌رزه ڕوحیه‌کانی ئه‌و لێدوانه‌یه که دراوه.
ئه‌وه ڕوونه که مانیفێستۆی دیموکرایک بوونی ڕێبه‌ر ئاپۆ له‌ساڵی 2013 دا ئاشکرا کرا، پێشنیارنامه‌ی دانوسان له کۆتایی ساڵی 2014 پیشکه‌ش کرا و لێدوانه‌که‌ش به به‌شدای لایه‌نی حکومه‌ت درا، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماکانی ژیانی ئازاد و دیموکرایک بوون پێکهات، که به‌هه‌می تێکۆشانی ئازاد و دیموکراسی ده‌یان ساڵه.
ئه‌وه‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی له‌و جێگه‌یه‌دا که مرۆڤه پایه‌بڵنده‌کانی ده‌وڵه‌تی لێبوون، تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گه‌لی کورد، سۆسالیست، دیموکراته مه‌سیحیه‌کان، دژه که‌پیتاڵیست، عه‌له‌وی، کۆمه‌ڵگای ئه‌تنیک و باوه‌ڕیه‌کان، ژن و کرێکاران بوو، به ئیراده و داخوازی حکومه‌ت و ده‌وڵه‌ت نه‌گه‌یشتوینه‌ته ئه‌م قۆناغه، ئه‌و تێکۆشانه ده‌وڵه‌ت و حکومه‌تی هێناوه‌ته ڕاده‌ی ڕێکه‌وتن و خستویه‌ته دۆخێکه‌وه که ئیراده‌ی گه‌لان له‌به‌ر چاوه‌بگرێت، له تورکیا و کوردستان تێکۆشانی گه‌ل و کۆمه‌ڵگا هه‌یه، بۆئه‌وه‌ش گرنگه که هه‌موو هێزه دیموکراسیه‌کان، ئه‌م دۆخه‌ی ئیستا هه‌یه وه‌ک ئه‌نجامی قوربانی، ڕه‌نج و تێکۆشان خۆیان ببینن و خاوه‌نداری لێ بکه‌ن.
ڕێبه‌ری ئاپۆ و ته‌ڤگه‌ری ئازادی گه‌لی کورد ده‌خوازن، تێکۆشینی ئازادی و دیموکراسی ، به‌ده‌یان ساڵه و ڕێبازه‌کانی ئازادی و دیموکراسی که زیاتر له 20 ساڵه بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی و دیموکراتیکی ئافرێنداوه، له‌گه‌ڵ قۆناغی دیموکراتیک بووندا سه‌ری بخه‌ن، ده‌بێت ئه‌م تێکۆشانه له‌هه‌مان کاتدا وه‌ک تێکۆشانی ، هه‌وڵدان و قۆناغی سیاسی هه‌موو هێزه دیموکراسیه‌کان ببینرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌که‌په و ده‌وڵه‌ت هه‌نگاوبنێن، پێویسته گوشار و خه‌باتی دیموکراتیکمان به‌هێزتر بکه‌ین، ئه‌و تێکۆشان و قۆناغه شۆڕشگێڕیانه‌ی ئافرێندراوه، به‌فیڕۆ نه‌چووه، به‌پێچه‌وانه‌وه به تێکۆشانی هاوبه‌ش و هێزی دیموکراسی وه‌ک ژیانی دیموکراتیک و ئازادی هه‌موو گه‌لان و دیموکراتیک بوونی تورکیا تاجدار ده‌بێت.