ئەنینستیتیوتی مێری کە پەرلەمانتارێک ئاشکرایکرد کە ٣ملیۆن‌و نیو دۆلاری وەرگرتووە رونکردەوە دەدات و دەڵێت" ئەو پارەیە پێش قەیرانی داراییدا بووە لە هەرێمی کوردستان".
هەروەها ئەنینستیتیوتەکە لە روونکردنەوەکەیاندا کە کۆپیەکی نێردراوە بۆ سپی میدیا دەڵێن: ئینستیتیوتی مێری به پێی یاسا و ڕێسای هه‌رێم دامه‌زراوه و كار ده‌كات و له كۆتایی ساڵیش‌دا ڕاپۆرتی گشتی و ڕاپۆرتی دارایی پێشكه‌ش به فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ نه‌وت و گاز ده‌كات.
دەقی روونکردنەوەکە:
دامه‌زراندن و ته‌مویلی ئینستیتیوتی مێری
هەر له سەرەتای دروستبوونی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانەوە، سیاسه‌تمه‌دار و ڕۆشنبیران دركیان به غیابی دامه‌زراوه‌ی ئه‌كادیمی له جۆری پینك تانك (Think Tank) له سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆماڵی كردووه. وە گرنگی ڕۆڵی توێژینه‌وه‌ی زانستی كردووه بۆ دروستكردنی ڕوانگه و ستراتیژ و نه‌خشه‌ڕێگای چاكسازی و داهێنانی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی دروست (الحكم الرشید). دامه‌زراوه‌ی ئه‌كادیمی له‌وجۆره له سه‌رجه‌م وڵاتانی دیموكراسیدا ڕۆڵی مه‌زن و کاریگەر له دیاری كردنی ڕێڕه‌وی وڵات و گه‌شه‌كردنی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و یه‌كسانی كۆمه‌ڵگا و سه‌روه‌ری یاسا و چه‌سپاندنی بنه‌ماکانی دیموكراسی ده‌بینن. دیارترین نمونه‌ی ئەو دامەزراوە كاریگه‌رانه بریتین لە: ئینستیوتی بروكینگز و كاونسل فۆر فۆرن ریله‌یشن له ئه‌مریكا و چاتام هاوس له به‌ریتانیا و هاوشێوه‌كانیان له وڵاتانی تری ڕۆژئاوایی.
له‌و سۆنگه‌یه‌وه، ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێری) به ئه‌ركی خۆیان زانی كه ئه‌و بۆشاییه گه‌وره‌یە پڕبكه‌نه‌وه و ئینستیتیوتێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ناو جه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان بخه‌نه خزمه‌تی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و پڕۆسه‌ی نیشتیمانسازیه‌وه. له دوای ڕاوێژ له‌گه‌ڵ چین و توێژی ڕۆشنبیر و ئەکادیمیستان و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم، وه دوای بەدەستهێنانی پشتگیری مه‌عنه‌وی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان، ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ران له حوزه‌یرانی ساڵی ٢٠١٣ پڕۆژه‌یه‌كی تۆكمه‌ی بە په‌یڕه‌و پرۆگرامێكی سەردەمیانەیان پێشكه‌ش به فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكومیه‌كانی هه‌رێم كرد و به پێی یاسا و ڕێسای هه‌رێم (ئینستیتیوتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ توێژینه‌وه)یان تۆمار كرد (ژماره ك ٨٤۳ ی ٢/٧/٢٠١۳) .
له یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر بڕیاری دابوو كه ئه‌ركی ته‌مویلی ئینستیتیوت نه‌خاته ئه‌ستۆی حكومه‌ت و لەبری ئەوە شانبه‌شانی چه‌ندین زانكۆی حكومی و ئەهلی داوای گرانتی به‌رزركردنه‌وه‌ی تواناكان بكات كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ نه‌وت و گاز ده‌به‌خشرێت. له پڕۆپۆزه‌له‌كه‌دا، پلانی پێنج ساڵه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ناوبراو كرا و بە بڕیاری ژمارە (١٦٠١) لە ڕێکەوتی (٢٠/ ١٢/ ٢٠١٣) ڕەزامەندی درا لەسەر تەرخانکردنی یه‌كه‌م بڕی پارەی (٣٥٠٠٠٠٠) سێ ملیۆن و پێنجسەد هەزار دۆلار بۆ ڕاپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌كه.
واته بڕیاری ته‌رخان كردنی بڕه پاره‌ی پێویست بۆ مێری پێش سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی دارایی هه‌رێم بووه و كۆپی ته‌رخانكردنی بودجه و ره‌زامه‌ندی سه‌رفكردنی پاره‌كه‌ش بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندییدارەکان نێردراوە. بەهەمان شێوە، مێری له یه‌كەم رۆژه‌وه له رێگای ماڵپه‌ڕ و بلاوكراوه‌كانی سه‌رچاوه‌ی دابین كردنی پاره‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه و به ئاشكرا باسی لێوه‌كراوه (http://www.meri-k.org/about-us/funding/?lang=ku).
هەر لە سەرەتاوە پلان و سیاسەتی ئینستیتیوت ئەوەبوو کە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەکانی پشت بە کۆمەڵێک خەڵکانی شارەزا و پسپۆڕی نێودەوڵەتی ببەستێت و بە شێوەی گرێبەست دایان بمەزرێنێت و لەسەر ئەرزی واقیع بێن لە کوردستان کاربکەن. بۆیە دابینکردنی ئه‌و بڕە پارەیە بۆ دڵنیاییکردنەوە و مسۆگەرکردنی ژیانی ئەو ستافە بۆ مه‌ودایه‌كی گونجاو وه بۆ ئەنجام دانی کارەکان و زۆر پێویست بووە. هه‌روه‌ها لە پلانی ئینستیتیوت دابوو کە بەردەوام کۆنفرانس و وۆرکشۆپی هاوبەش لەگەڵ ئینستیتیوته هاوشانه نێودەوڵەتیەکان ئەنجام بدات لە ناوەوە ودەرەوەی هەرێم.
به هه‌موو پێوه‌رێك، لە ماوه‌ی كه‌متر له نۆ مانگی دەستبەکاربوونی، ئینستیتیوتی مێری سه‌ركه‌وتوو بووە له ئه‌نجامدانی چالاكی و توێژینه‌وه‌ی گرنگ و ئەوتۆ كه بوونەتە هۆكاری جێگیركردنی پێگه‌ی مێری له ئاستی هه‌رێم و عیراق و ناوچەیی و نێوده‌وڵه‌تی. بەهەمان شێوە، مێری په‌یوه‌ندی پته‌وی له‌گه‌ل چینی رۆشنبیرانی هه‌رێمی کوردستان و عیراق دامه‌زراندووه و په‌یوه‌ندی هەماهەنگی و گۆڕینه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌گه‌ل چه‌ندین دامەزراوە و ئینستیتیوتی نێودەوڵەتی وه‌ك نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و زانكۆکانی ئه‌وروپا و ئینستیتیوتی تری وه‌ك بروكینگز و واشنگتن ئینستیتیوت و كارنیگی و هه‌ریتێج فاوەندەیشن و كاونسل فۆر فۆرن ریله‌یشن و چاتام هاوس و روسی و ده‌یان دامەزراوەی هاوشێوەی تر لە ئه‌وروپا و توركیا. به شایه‌دی چاودێران و پسپۆڕان، ئاستی كواڵیتی كاره‌كانی مێری و ئاستی زانستی كارمه‌نده‌كانی له ئاستێكی بەرزی نێودەوڵیتی دایە و چاوه‌ڕوانی كاری مه‌زنی لێده‌كرێت.
تا ئێستا ئینستیتیوتی مێری چه‌ندین کۆنفرانس و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی ئه‌نجام داوه، وەک به‌ستنی فۆڕه‌می دیداری مێری له ٤-٦/١١\٢٠١٤ كه بۆ یه‌كه‌م جار سه‌رۆك كۆماری عیراق و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و جێگره‌كانیان له دیدارێکی له‌م جۆره به‌شدار بوون بۆ تاوتوێکردن و گفتوگۆكردنی چەندین پرسی گرنگ دەربارەی سیاسه‌تی هه‌رێمی کوردستان و عیراق. مێری پێشەنگ بووە لە ده‌سپێكردنی دیالۆگ و گفتووگۆ بەمەبەستی دروستكردنی پردی متمانه له نێوان هه‌رێمی کوردستان و دراوسێكانی و وڵاتانی گرنگی ناوچەکە و ڕۆژئاوا لە نێوانیشیان ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و وڵاتانی تری رۆژئاوا. هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌رنامەی چاكسازی و ڕیفۆرمی له ناو سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا بەئامانجی سه‌روه‌ری یاسا و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ گه‌یاندووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردن.
هه‌روه‌ها هەڵساوە بە ئەنجامدانی توێژینه‌وه‌ی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر و گه‌نده‌ڵی. بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی پرۆگرام و پرۆژە و چالاکییەکانی مێری، سه‌ردانی ماڵپه‌ری مێری بكه له‌سه‌ر http://www.meri-k.org/?lang=ku
شایانی باسه كه ئینستیتیوتی مێری به پێی یاسا و ڕێسای هه‌رێم دامه‌زراوه و كار ده‌كات و له كۆتایی ساڵیش‌دا ڕاپۆرتی گشتی و ڕاپۆرتی دارایی پێشكه‌ش به فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكومییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ نه‌وت و گاز ده‌كات.
ئینستیتیوتی مێری هه‌میشه پابه‌ند بووە به په‌یڕه‌و كردنی شه‌فافیه‌ت و به هێنانەدی دادوه‌ری كۆمەڵایه‌تی، و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش گشت توێژه‌ر و كارمه‌نده پسپۆڕه‌كانی لەسەر بنەمای كێبڕكێ و سیڤی و لێهاتووی دامه‌زراون، جا خەڵكی هه‌رێمی کوردستان بن وه‌یان بیانی.
له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌مای شه‌فافیه‌ته‌وه، ئینستیتویتی مێری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان وحكومه‌ت و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كات. ئینستیتیوتی مێری له چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێساكانی وڵات درێژه به كاره‌كانی خۆی ده‌دات بۆ خزمه‌ت كردنی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش بە ئامانجی بەدیهێنانی دادوەری کۆمەڵایەتی و سەروەری یاسا و ڕێفۆرم و چاکسازی کردن لە دامەزراوە حکومییەکان ، به‌و پێیه‌ش، ئینستیتوتی مێری موڵكی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه.