به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور له‌نوسراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia نێدراوه، تێیدا سزادانی (7) تۆمه‌تباری راگه‌یاندوه، كه به‌پێی ماده‌ی (14) ی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركرابوون .
له‌نوسراوه‌كه‌دا هاتووه دوای ئه‌وه‌ی (7) تۆمه‌تبار به‌پێی ماده‌ی (14) له‌یاسای نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركران و له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دۆسێیه‌كانیان درا، پێنج كه‌سیان بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ سزای زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و كه‌سكێكی دیكه‌یان دوو ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراو كه‌سێكی دیكه‌شیان بۆ ماوه‌ی (6) مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا له‌گه‌ڵ و وه‌رگرتنی بڕێك پاره وه‌ك غه‌رامه .