هێرشی سوپای عێراقو میلیشیاكانی شیعە بۆ ئازادكردنی تكریت لەدەست داعش بەردەوامەو ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش بە جلوبەرگی ژنانەوە لە تكریت هەڵدێن.
سەرچاوەیەك لەنزیكی تكریت بە ئاژانسی "فارس"ی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانی راگەیاند هاوكات لەگەڵ پێشڕەوی سوپای عێراقو هێزەكانی حەشدی شەعبی لەپارێزگای سەڵاحەدین، ژمارەیەك چەكداری داعش هەوڵ دەدەن بە جلوبەرگی ژنانەوە هەڵێن.
خاوەنی یەكێك لەو وێنانە كەسێكە بەناوی "سەدام خالد ئەبو نەسر تكریتی" كە سەر بەعەس بووەو لە عەشیرەتی ئەبو ناسری ناوچەی تكریتە.
بەپێی هەواڵەكە ژمارەی چەكدارانی داعش كە هەڵدین زیاترەو ئەم چەند كەسە بەجلوبەرگی ژنانەوە لەلایەن میلیشیا شیعەكانەوە دەستگیركراون.
بەپێی هەواڵەكان هێزێكی چەكداری ئێرانی بە سەركردایەتی قاسم سلێمانی بەشداری شەڕی تكریتی كردوەو هەواڵنێری فارس كە سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران هەواڵەكانی ئەو شەڕە دەگوازێتەوە.