ده‌ستگیركردنی 15 تیرۆریستی داعش له سلێمانی، به هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك و سلێمانی بڵاوده‌كرێته‌وه، ئه‌و تیرۆریستانه‌ش له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداده‌وه راده‌ستی حكومه‌تی عێراق كراونه‌ته‌وه.
كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان به پشت به‌ستن به‌و زانیاریانه‌ی به‌ده‌ستی گه‌یشتووه، بڵاویكرده‌وه كه له‌سێ مانگی رابردوودا شانه‌یه‌كی نوستوی 15 تیرۆریستی داعش ئاشكراكراون.
هه‌روه‌ها زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن، كه هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی و كه‌ركوك به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری و ئاسایشی سلێمانی و ده‌ستگیریان كردوون ته‌سلیمی به‌غدا كراونه‌ته‌وه .
له ناو ئه‌و تیرۆریستانه‌دا یه‌كێكیان موفتی شه‌رعی داعش بووه له‌سلێمانی سه‌رپه‌رشتی كردوون، هه‌روه‌ها 13 تیرۆریستیان له‌ناو سلێمانی و ده‌وروبه‌ری وه‌ك شانه‌ی نوستوو كاریان كردووه ، به‌ڵام له هه‌ڵمه‌تی هێزه ئه‌منییه‌كان و له‌كات و شوێنی جیاوازدا ده‌ستگیركراون، 2 تیرۆریستیشیان له‌كه‌ركوك گیراون، كه به ماده‌ی 4ی تیرۆر له‌لایه‌ن دادگاكانی به‌غدا و ئه‌نبار و بابل و سه‌لاحه‌دینه‌وه داواكراو بوون.
یه‌كێك له‌وانه‌ی ده‌ستگیركراوه، تۆمه‌تباره به‌شداریكردن له كوشتارگه‌ی سپایكه‌ر و دوانی تریشیان له زیندانی ئه‌بوغرێب هه‌ڵاتوون و له‌سلێمانی ده‌ستگیركراونه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه خالید عوبێدی وه‌زیری به‌رگری عیراق له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ته‌سلیمكردنه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی پشتڕاستكردۆته‌وه و ده‌ڵێت: به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌واڵگری پارێزگای سلێمانی ئه‌و تیرۆریستانه ده‌ستگیركراون.