بەهۆی سەرپێچی نایاساییەوە پۆلیسی گەرمیان تەقە لە چوار چەكدار دەكات

شەوی رابردوو چوار چەكدار بۆ كاری نایاسایی دەچنە سەر غەسالەیەكی چەولم بەڵام لەلایەن پۆلیسی گەرمیانەوە تەقەیان لێدەكرێت‌و یەكێكیان بریندار دەكرێت.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لەگەرمیان بە سپی میدیای رایگەیاند شەوی رابردوو 4/5-3-2015، چەند چەكدارێك لەناحیەی كوڵەجۆ كە دەكەوێتە 10 كیلۆمەتری باشوری كەلار بەمەبەستی كاری نایاسایی دەچنە سەر غەسالەیەكی چەولم.

بەوتەی سەرچاوەكە، هێزەكانی پۆلیسی گەرمیان پاش ئاگاداربوون لەم كێشەیە دەگەنە شوێنەكە بەڵام لەلایەن چەكدارەكانەوە تەقەیان لێدەكرێت، پۆلیسش دێتەدەست‌و تەقەیان لێدەكات كە لەئەنجامدا یەكێك لەچەكدارەكان بریندار ‌و كەسێكی دیكەشیان دەستگیر دەكرێت‌و دوانەكەی دیكەش هەڵدێن.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا ئەو 4 چەكدارە چەكی هێزی پێشمەرگەیان پێبووە.




PM:01:34:05/03/2015