13 خوێندكار له‌هه‌ولێر برینداربوون
پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ له‌ڕووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر ڕێگه‌ی (كۆڕێ – سه‌ڵاحه‌ین)، (13) خوێندكار برینداربوون.
بەپێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ پۆلیسی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگاداركراوه‌ته‌وه له‌ڕووداوێكی هاتوچۆ، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی (كۆڕێ- سه‌ڵاحه‌دین)، ده‌ستبه‌جێ پۆلیس گه‌یشتۆته شوێنی ڕووداوه‌كه‌و ده‌ركه‌وتوه، پاسێكی جۆری كۆسته‌ر وه‌رگه‌ڕاوه كه (25) سه‌رنشینی هه‌ڵگرتووه‌و خوێندكاری خوێندنگه‌ی (فاخیر مێرگه‌سۆری) بوون‌و به‌مه‌به‌ستی گه‌شت‌و سه‌یران چوونه‌ته ناوچه‌كه.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له‌ئاكامی ڕووداوه‌كه‌دا (13) خوێندكار برینداربوون، پۆلیس دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه كردۆته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شۆفێری پاسه‌كه ده‌ستپێكردوه.
PM:01:44:05/03/2015