بارزانی: زیاتر له‌هه‌موو كاتێك ده‌بێ ده‌ستكه‌وته‌كان بپارێزین
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی 1991، بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی كوردستان و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و لایه‌نه سیاسی و گشت چین و توێژه‌كانی كوردستان ده‌كات.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی كوردستان
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی 1991و ئازادبوونی شاره‌كانی كوردستان له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتی به‌عسی شۆڤینیدا گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی هه‌موو هاوڵاتیانی كوردستان و خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و لایه‌نه سیاسی و گشت چین و توێژه‌كانی كوردستان ده‌كه‌م.
له‌م یاده پیرۆزه‌دا سوپاسی خه‌ڵكی خۆڕاگر‌و شه‌هید په‌روه‌ری كوردستان ده‌كه‌م كه به‌خوێنی خۆیان پشتگیری پێشمه‌رگه‌یان كرد‌و داستانی راپه‌ڕینیان تۆماركرد.
راپه‌ڕین درێژه‌پێده‌ری خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستان و وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی له ژیانی گه‌لی كوردستان بوو كه ئازادی و ده‌ستكه‌وتی گرانبه‌های لێ كه‌وته‌وه.
راپه‌ڕینی گه‌لی كوردستان و پێشمه‌رگه له دژی زوڵم و داگیركارییدا نیشانه‌ی به‌هێزیی ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان بوو له‌دژی چه‌وساندنه‌وه‌و داگیركاریداو په‌یامێكیش بوو بۆ هه‌موو جیهان كه گه‌لی كوردستان هیچ كاتێك ژێرده‌ستی و سته‌م قبوڵ ناكات.
راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌لی كوردستان بۆیه سه‌ركه‌وت، چونكه هه‌موو هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كان و خه‌ڵكی كوردستان یه‌كڕیزبوون و له‌یه‌ك سه‌نگه‌ردابوون. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێمه هه‌ركات یه‌ك بووبین ده‌ستكه‌وتی مه‌زنیش بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌دیهاتووه.
ئه‌گه‌ر هه‌ندێجار سه‌رباری خه‌بات و قوربانیدانێكی زۆر، ده‌ستكه‌وت بۆ گه‌لی كوردستان به‌دینه‌هاتبێت ئه‌وه مانای به‌هێزیی دوژمنان نه‌بووه به‌ڵكو نه‌بوونی یه‌كبوون و یه‌كڕیزی وایكردووه ده‌ستكه‌وت بۆ گه‌لی كوردستان مسۆگه‌رنه‌بن.
راپه‌ڕین وانه‌ی یه‌كڕیزی و به‌گژهاتنه‌وه‌ی زوڵم و داگیركاری و سه‌ركه‌وتنی گه‌له‌كه‌مانه‌و پێویسته ئه‌م وانه‌یه ببێته سه‌رمه‌شق بۆ هه‌موو قۆناغه‌كانی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مان. ئێستایش كه گه‌له‌كه‌مان قۆناغێكی هه‌ستیارو دژوار به‌سه‌رده‌بات و له‌گه‌ڵ تیرۆریستان له شه‌ڕدایه زیاتر له‌هه‌موو كاتێك ده‌بێ ده‌ست به یه‌كڕیزییه‌وه بگرین و ده‌ستكه‌وته‌كان بپارێزین و سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌له‌كه‌مان مسۆگه‌ر بكه‌ین.
بژی كورد‌و كوردستان
نه‌مری بۆ شه‌هیدانی رێگه‌ی ئازادی
مەسعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
5ـی 3ـی 2015
PM:03:19:05/03/2015