به‌پێی به‌یانێکی سووپای که‌نه‌دی سه‌ربازێک کوژراوه‌و سێ تریش برینداربوون به گووله‌ی "هێزه دۆسته‌کان"، که مه‌به‌ستی پێشمه‌رگه‌یه له باکوری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ.
به‌پێی به‌یانه‌که‌ی سووپای که‌نه‌دا به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌که‌وه له هێزه ئه‌منییه کوردییه‌کانه‌وه له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و تیمه سه‌ربازییه که‌ندیه له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕ له‌ریزی پشته‌وه‌ی به‌ره‌که به‌ر ده‌ستڕیژی گووله‌ی پێشمه‌رگه که‌ووتوون و سه‌رجنت ئه‌ندرۆ دویرون کوژراوه‌و سێ سه‌ربازی تریش برینداربوون که ژیانیانی سێ بریندارکه جێگریو باشه.
به‌پێی به‌یانێکی سووپای ئه‌مه‌ریکاش رووداوه‌که رۆژی هه‌ینی 6-3 روویداوه له کاتێکدا ئه‌و تیمه سه‌ربازییه له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕبوون بۆ پێشکه‌شکردنی ڕینومایی و پێشنیار به هێزه کوردییه‌کان.
شه‌وی رابردووش وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌ڵگورد حکمه‌ت رایگه‌یاند" 4 راوێژکاری که‌نه‌دی چوونه‌ته ریزه‌کانی پێشه‌وه له‌به‌ره‌ی شه‌ڕی له باکوری موسڵ له‌ناوچه‌ی به‌عشیقه، له‌کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا پێشمه‌رگه نه‌یانناسیونه‌ته‌وه‌و ته‌قه‌یان لێکردوون".
ئه‌مه یه‌که‌مجاره کوژرانی سه‌ربازێکی بیانی راده‌گه‌یه‌نرێت و له‌چالاکییانه‌دا که راسته‌و‌خۆ په‌یوه‌ندیان به‌شه‌ڕه‌وه نییه.