روانگه‌ی مافی مرۆڤی سوریا رایگه‌یاند " شه‌ڕڤانێک بیانی نێو یه‌په‌گه له نێوان ته‌لحه‌میس و هول کوژرا".
روانگه‌ی مافی مرۆڤی سوری که گرنگی به‌هه‌واڵه‌کانی ئه‌و وڵاته ده‌دات رایگه‌یاند که شه‌ڕڤانێکی بیانی نێو یه‌په‌گه رۆژی 3-3 کوژراوه.
روانگه‌ی مافی مرۆڤ باس له‌وه ده‌که‌ن که تا ئێستا نازانی که شوناسی ئه‌و شه‌ڕڤانه کوێیه وهاوڵاتی چ وڵاتێکه، به‌ڵام دڵنیان بیانین.
تا ئێستا یه‌په‌گه به‌فه‌رمی هیچ لێدوانێکی رۆژنامه‌وانی له‌و باره‌یه‌وه بلآونه‌کردۆته‌وه.
مانگی رابردوو له 25-2 شه‌ڕڤانێکی ئۆسترالی نێو یه‌په‌گه له‌کاتی هێرشی گونده‌کانی ته‌لحه‌میس شه‌هیدبوو، به‌م شه‌ڕڤانه نوێه‌وه ئه‌مه دووه‌م شه‌هیده.