پێشمەرگە ناحیەی مەلا عەبدوڵای كۆنترۆڵ كردەوە

لە درێژەی پێشڕەوییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری كەركوك، ناحیەی مەلا عەبدوڵا‌و چەندین گوندی ئەو ناوچەیە جارێكی دیكە لەلایەن پێشمەرگەوە كۆنترۆڵ كرایەوە.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەك لە هێزی پێشمەرگەی كورستان بە سپی میدیای راگەیاند: هێزەكانی پێشمەرگە بە رۆژئاوا‌و باشوری كەركوك لە پێشڕویدان‌و نیوەرۆی ئەمرۆش ناحیەی مەلا عەبدوڵا‌و چەندین گوندی ئەو ناوچەیە لەلایەن پێشمەرگەوە ئازاد كران.




PM:02:39:09/03/2015