30 كەسیان كوردن
ژمارەیەك دیل لە دەستی داعش هەڵاتن
دەیان بەدیلگیراوی دەستی گروپی تیرۆریستی داعش توانیان لە زیندانی ئەو گروپە لەشاری "ئەلباب"ی سوریا هەڵبێن كە 30 كەسیان (شەڕڤان یان پێشمەرگە)ی كوردن.
هەواڵنێری رۆیتەرز ئەمرۆ سێشەممەر لەزاری گروپی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا رایگەیاند ئەو دیلانەی هەڵاتوون 30 شەڕڤان یان پێشمەرگەی كوردی تێدایەو ژمارەیەكش ئەندامانی پێشووی داعشو چەندی دیلی مەدەنی كە لەلایەن داعشەوە لە زیندانی شاری ئەلباب لەسوریا بەندكرابوون.
بەپێی هەواڵەكە چەكدارانی داعش بە راگەیاندنی حاڵەتی نائاسایی لەوشارە لە رێگەی بڵیندگۆوە داوای لە خەڵكی شارەكە دەكات هەڵاتووەكان دەستگیر بكەن.
ئەلباب دەكەوێتە 30 كیلۆمەتری سنوری توركیا كە چەند رۆژ لەوەپێش ژمارەیەكی دیكە بەندكراو لە زیندانی ئەو شارە هەڵاتن كە زۆربەیان چەكداری بیانی داعش بوون و بەنیازی گەڕانەوە بۆ وڵاتەكانی خۆیان بوون بەڵام لەلایەن داعشەوە دەستگیر كرابوون.
PM:02:36:10/03/2015