دیداری زانکۆی سلێمانی به‌به‌شداری سه‌رکرده کورده‌کان و عێراقییهکانو چه‌ندین که‌سایه‌تی ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریکی ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد.
دیداری سلێمانی که زانکۆی ئه‌مه‌ریکی هه‌موو ساڵیك سازیده‌کات، ئه‌مڕۆ له‌سڵیمانی به‌به‌شداری به‌رپرسانی کورد‌و به‌رپرسه عێراقییه‌کان و چه‌ند که‌سایه‌تی سیاسی و رۆشنبیری ئه‌وروپی و ئه‌مه‌ریکی ده‌ستی به‌کاره‌کانی کرد.
له ده‌ستپێكی دیداره‌که‌دا له بیانیه‌ی زانكۆی ئه‌مریكی عیراق _سلێمانی د. به‌رهه‌م ساڵح وتی: "به‌ستنی ئه‌م دیداره له‌م كاته‌دا كه باس له پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێت، به‌بوونی ئه‌و هه‌موو به‌رپرسه گه‌وره‌یه‌ی عیراق و هه‌رێم، به‌بوونی ئه‌م هه‌موو شاره‌زایه، هیوادارین باسێك له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا بكرێت و هه‌وڵێك بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی ئه‌وتۆ كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراقی تیادا چارهسهركرابێت و پارێزراو بێت، به‌تایبه‌ت كێشه‌ی بودجه‌و بژێوی ژیانی خه‌ڵك".
هه‌ره‌وه‌ها ناوبراو وتیشی : ئێمه بۆ سێ ساڵه كۆده‌بینه‌وه بۆ بارودۆخی ناوچه‌كه، ئه‌م زانكۆیه به‌ری ره‌نج و تێكۆشانی چه‌ند ساڵی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كه، گه‌ر پشتیوانی مام جه‌لال نه‌بوایه ئه‌م زانكۆیه دروست نه‌ده‌كرا".
له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌مڕۆی عێراقیش ساڵح وتی: داعش بووه‌ته مه‌ترسییه‌كی به‌رجه‌سته‌كراو نه‌ك ته‌نها بۆ عیراق و ئه‌م ناوچه‌یه، به‌ڵكو بۆ سه‌رتاسه‌ری جیهان مه‌ترسییه، به‌ستنی ئه‌م دیداره له‌م كاته‌دا كه باس له پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ین، پێگه‌ی كوردستان و پێگه‌ی عیراق ئایندهی هاوكێشه سیاسییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه، ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی بۆ ئه‌م پرسه ده‌بێت".
ناوبراو وتیشی "ئه‌مڕۆ به‌بوونی ئه‌و هه‌موو به‌رپرسه گه‌وره‌یه‌ی عیراق و هه‌رێم، به‌بوونی ئه‌م هه‌موو شاره‌زایه، هیوادارم باسێك له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا بكرێت و هه‌وڵێك بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنێكی ئه‌وتۆ كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراقی تیادا چارهسهركرابێت و پارێزراو بێت، به‌تایبه‌ت كێشه‌ی بودجه‌و بژێوی ژیانی خه‌ڵك".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق د. ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له‌وتارێكدا له دیداری سلێمانی رایگه‌یاند" تیرۆر له عیراق په‌روه‌رده نه‌كراوه، به‌ڵكو له شوێنێكی دووره‌وه دروست بووه و ره‌وانه‌ی عیراق كراوه".
وتیشی: "ئه‌وه‌ی كه روویدا له عیراق كاردانه‌وه‌ی هه‌بوو له‌سه‌ر وڵاتانی دراوسێ، عیراق ته‌نها بۆ خۆی گرنگ نییه، به‌ڵكو بۆ هه‌موو جیهان گرنگه".
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی عیراق له وتارێكدا له دیداری سلێمانی رایگه‌یاند: "پێكهاته‌ی عیراق هه‌مه‌جۆره چه‌ندان نه‌ته‌وه و ئاینی جیاوازی تێدایه، له‌م دواییانه‌شدا چه‌ندان بیری نوێ سه‌ریهه‌ڵدا، عیراق بووه شوێنێك خه‌ون و ئاره‌زووی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه روویان تێكرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ئێمه كه‌وتووینه‌ته نێوان چه‌ند وڵاتێك كه په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتردا به‌هێز نییه، له‌م دواییانه‌دا ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی روویكرده عیراق وایكرد كه شاری موسڵی خۆشه‌ویستمان بكه‌وێته ده‌ستی تیرۆرستانه‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: "سوپای عیراق سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر داعش به‌ده‌ستهێناوه، گۆڕانی گه‌وره‌ش به‌دیهاتووه".
وتیشی: "عیراق جگه له‌تیرۆر رووبه‌ڕووی چه‌ندان كێشه‌ی تر ده‌بێته‌وه، بۆ نموونه ئێستا نرخی نه‌وت زۆر دابه‌زیوه و رێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتیش كه‌میكردووه".