داعش بە یارمەتی توركیا هێرشێكی سەخت دەكاتەسەر یەپەگە
چەکدارانی داعش دوو رۆژە هێرشی سەخت دەكەنە سەر گوندەكانی ناوچەی سەرێكانی لە كانتۆنی جەزیرە‌و ئەمرۆش شەڕ لەو ناوچانە بەتوندی بەردەوامە.
لەمبارەیەوە یەكێك دكتۆر حسێن كۆچەر، یەكێك لەفەرماندەكانی یەپەگە بە رۆژنیوزی رایگەیاند: "ماوه‌ی دووڕۆژه یه‌کینه‌کانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه، له دوو قۆڵه‌وه له گوندی ئه‌لماجیر و گوندی تلخه‌نزیر هه‌ڵکه‌وتوو له باشووری ڕۆژئاوای سه‌رێکانی ، که زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی عه‌ره‌به، ڕووبه‌ڕووی چه‌ته‌کانی داعش ده‌بنه‌وه".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که تا ئێستا شه‌ڕ له‌و دوو قۆڵه‌وه به‌رده‌وامه و چه‌ته‌کان هه‌موو جۆره چه‌کێکی قورس که له‌ده‌ستیاندایه به‌کاری دێنن.
ئەمرۆ پێنجشەممەش لە كاتژمێر 4ی بەرەبەیانەوە شەڕ لە نێوان چەکدارانی داعش و شەڕڤانانی لە دەوروبەری پردی قه‌ره‌قۆزاک لە سەر روباری فورات دەستیپێکردوە، چەکدارانی داعش‌یش بە هاوەن گوندەکانی ناسریە و چەند شوێنێکی دیکەیان بۆردومان کردوە.
بە گوێرەی زانیاریەکان، ئەو شەڕەی کە لە نێوان چەکدارانی داعش و یەپەگە دەستیپێکردوە، تەنها (30) کیلۆمەتر لە باشوری رۆژئاوای (کۆبانێ)ەوە دورە.
له‌سه‌ر ئامانجه‌کانی داعش له‌و هێرشانه‌دا دکتۆر حسێن کۆچه‌روتی:" هێرشه‌کانی داعش له چوارچێوه‌ی ئه‌و پیلانانه‌دایه که بۆ له‌ناوبردنی ئه‌زمونی دیموکراتی له ڕۆژئاوای کوردستان دایانڕشتوه، ئه‌و چه‌تانه تا ئێستاش له‌ژێر ناوی هاوکاری و ڕاهێنان به ئۆپۆزسیۆنی سوری له‌لایه‌ن تورکیاوه هاوکاری ده‌کرێن و به‌ڕێوه‌ده‌برێن، راستیه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که‌ئه‌وه‌ی تورکیا ده‌یکات بۆ دژایه‌تی داعش یان ڕژێمی سوری نیه، به‌ڵکو بۆ له‌ناوبردنی ئیراده‌ی گه‌لی کورده له ڕۆژئاوای کوردستان".
AM:11:47:12/03/2015