داعش گازی ژه‌هراویی به‌كارهێنا
كەناڵی (BBC) بڵاویكردەوە كە توانیویه‌تی گرته‌ی ڤیدیۆیی به‌كارهاوردنی گازی كلۆری له‌لایه‌ن چەكدارانی داعشه‌وه ده‌ست بكه‌وێت كە لەشەڕدا بكاریان هێناوە.
هاوكات حكومه‌تی عێراق له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: "بڕه گازێكی كه‌می كلۆر له‌و بۆمبانه‌دا به‌كارهێنراوه كه له ته‌نیشتی ڕێگاكاندا چێنراون، بۆ به ئامانج كردنی ئه‌و هێزه عێراقییانه‌ی كه له‌هێرشدان بۆ ده‌ركردنی چه‌كدارانی داعش له تكریت”.
پسپۆڕانی بواری چه‌كی كیمیاویش ده‌ڵێن: "گازی كلۆر له‌لایه‌ن داعشه‌وه وه‌ك جه‌نگێكی ده‌رونی به‌كارده‌هێنرێت، به‌و پێیه‌ی كه گازه‌كه چڕییه‌كی ته‌واوی نییه”.
PM:03:14:12/03/2015