په‌رله‌مانتارێکی گۆڕان ده‌ڵێت: تا ئێستا نه‌وتی هه‌رێم به‌ده‌ستی دوو سێ که‌سه‌وه‌یه‌و کراوه به‌ماره‌که‌ی شێخ هۆمه‌ر و له‌گه‌ردنی خه‌ڵک ئاڵاوه.
د. شێرکۆ حه‌مه ئه‌مین قادر په‌رله‌مانتاری گۆڕان له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک ده‌ڵێت" حکومەتی بنکە فراوان، بەمەبەستی چاکسازی پێکهێنراوە، ئەگەر ئەم کارە نەکات، ئەوا بونی زیادەیە، یەکێک، لە جومگە سەرەکییەکانی چاکسازی، دەبێت وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تەنیا سەرپەرشتی لایەنی تەکنیکی پرۆسەی نەوت بکات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێیوایه چاکسازی ، لەوەوە دەست پێدەکات و ده‌ڵێت " داهاتی نەوت و چۆنیەتی خەرجکردنی و فەرمانی جەرجکردنی دەبێت لای وەزارەتی دارایی و وەزیری دارایی بێت، ناکرێت وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لایەنی تەکنیکی و کۆکردنەوەی داهات و خەرجکردنیش، هەر لەلای ئەو بێت، لە کوێی دنیادا حاڵەتی لەم جۆرە هەیە".
د شێرکۆ ده‌ڵێت: ئەگەر هەموو خەرجکردنەکانیش ڕەوابن، ئەم دۆخە چیتر نابێت، بزوتنەوەی گۆڕان و پەرلەمانتارەکانی و وەزیرەکانی و دەنگدەرەکانی و رێکخراوەکانی کۆمەڵی شارستانیش، قبوڵی بکەن، دەبیت داهاتی نەوت بکرێت، بەداهاتی وەزارەتی دارایی و وەزیری دارایی فەرمانی خەرجکردن بدات، ئەمە هەنگاوی گرنگی چاکسازییە و گۆڕینی نەوتە، لە نەعلەتەوە، بۆ نیعمەت، کە دروشمی کاتی هەڵبژاردنەکانی لیستی ١١٧ بزوتەوەی گۆڕان بوو".