شاندی هه‌ده‌په لەگەڵ ئۆجەلان دیدار دەكات
عەبدوڵا ئۆجەلان
بەمەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆكی بەندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان ئەمرۆ شاندی هەدەپە بەرەو ئیمرالی بەڕێكەوت.
شاندی ئیمراڵی له سه‌رۆکانی فراکسیۆنی هه‌ده‌په په‌روین بوڵدان و ئیدریس بالوکه‌ن، هاوسه‌رۆکی که‌جه‌ده خه‌تیب دیجله، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په سری سوره‌یا ئۆنده‌ر، ئه‌ندامی کۆما ژنێن بڵند، جه‌یلان باگریهان پێکدێت كە به‌مه‌به‌ستی دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان پێش نه‌ورۆز ، به‌ره‌و دورگه‌ی ئیمراڵی به‌ڕێکه‌وتن.
له دیداره‌که‌دا جگه له تاوتوێ کردنی ستراتیژی هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی تورکیا ، چاوه‌ڕێ ده‌کرێت قسه له‌سه‌ر ئه‌و په‌یامه بکه‌ن که بڕیاره ئۆجه‌لان بۆ نه‌ورۆز بیدات ، پێده‌چێت پێش نه‌ورۆزیش دیداری دیکه ئه‌نجام بده‌ن.
PM:02:04:14/03/2015