لەمە بەدوا كار بە نوسراوی موختارەكان ناكرێت

بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمە بەدوا لە بری نوسراوی پشتگیریی موختارەكان لە دامودەستگاكاندا، تەنیا كار بە كارتی زانیاریی دەكرێت.

بەپێی ئەو بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ، بۆ یەكخستنەوەی كاروبارەكانی پشتگیریی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان و هەروەها راییكردنی مامەڵەكانیان كە پێویستیان بە پشتگیریی نیشتەجێبوون هەیە، لەمەودوا تەنیا كار بە كارتی زانیاریی دەكرێت و كار بە نوسراوی موختارەكان ناكرێت.

وەزارەتی ناوخۆ جەختی كردووەتەوە، كارتی زانیاریی لە هەموو مامەڵەكاندا شوێنگرەوەی پشتگیری و نوسراوی موختار دەبێت و پێویستە هەموو فەرمانگە و دامەزراوەكان كار بەم بڕیارە بكەن.




PM:02:50:14/03/2015