پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەڵێت" ئاشتی هەورامی بۆ بەغدا ئیستفزاز دەکات، ئایا ناکرێ بە بێدەنگی سیاسەتی نەوتی بەرەو پێش بەرین بێ ئەوەی هەمو جارێ جاڕی بۆ بدەین ؟! ئێستا کە چاوەرێین بەغداد بودجە بنێرێت".
هۆشیار عەبدوڵا پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لەسەر هەواڵێکی میدیای رووداو کە کورتەی چاوپێکەوتنێکی وەزیری سامانە سروشتییەکان، ئاشتی هەورامی دێتە دەنگ و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فیس بووک دەڵێت: گریمان تا دوو مانگی تر ئینتاجمان زۆر زیاد دەکات ، پێویست دەکات لە میدیاوە بەغدادی پێ ئیستیفزاز بکەین ؟! ئایا ناکرێ بە بێدەنگی سیاسەتی نەوتی بەرەو پێش بەرین بێ ئەوەی هەمو جارێ جاڕی بۆ بدەین ؟! ئێستا کە چاوەرێین بەغداد بودجە بنێرێت ئەم چاوێکەوتن و قسە و لێدوانانە بە سودی کێ دەوەستێتەوە؟!".
ئاشتی هەورامی لەو چاوپێکەوتنەدا وتوویەتی" تا دوومانگی داهاتوو ئینتاجمان زۆر زیاد دەکات "، هۆشیار عەبدوڵا دەڵێت: گریمان نەمان توانی دوو مانگی تریش ئەوە بکەین کە هەورامی دەهۆڵی بۆ دەکوتێ کێ لەم وەزیرە دەپرسێتەوە کە هەم وەزیری نەوتە و هەم پارە خۆی دابەشی دەکات و هەمیش بۆتە وتەبێژی حکومەت ؟! ".
ئەو پەرلەمانتارە ئەو کۆپوونەوەیە بیری خوێنەران دەهێنێتەوە کە لە دوا کۆبونەوەی مەسعود بارزانی لەگەڵ تێکرای لایەنە سیاسیەکان ئەولەویەت درا بە جێبەجێکردنی ئیتفاقی نێوان هەولێر و بەغداد و دەڵێت" ئەو لێدوانانە تا چەند بە سودی ئەو سیاسەتەیە ؟! ".
ناوبراو دەپرسێت" دواجاریش بەراست کاک ئاشتی بێ پرسی سەرۆکی حکومەت پەنجە ئەکات بە نەوتا ؟"!.
لەکۆتایی پۆستەکەیدا هۆشیار عەبدوڵا دەڵێت: کەواتە کێ لەو سیاسەتە بەرپرسە کە وایکردوە سێ مانگ لەم هەرێمەدا موچە نەدرێت ... و زیاتر لە ساڵێک فەرمانبەران بە کولە مەرگی بژین؟".