کادێری پێشکهتووی یهکێتی نیشتمانی کوردستان بههرۆز گهڵاڵی دهڵێت" یەكێتی و گۆڕان هەردولامان دوو جۆگەلەی یەك كانی و یەك سەرچاوەی سیاسین"، ههروهها داوا لهنوشیروان مستهفاو سهرکردهکانی یهکێتی دهکات ههوڵی یهکگرتنهوه ههر دوو حیزب بدهن.
لهنامهیهکدا که کۆپییهکی دهست سپی میدیا کهتووه بههرۆز گهڵاڵی که ماوهیهکی زۆر نوێنهری یهکێتی نیشتمانی کوردستان بوو له تورکیا، ئێستا لهنهمسا دانیشتووه، داوا له نهوشیروان مستهفاو هێرۆ ئیبراهیم و کۆسرهت رهسوڵ و مهلا بهختیار دهکات" ئەمڕۆ كاتی ئەوە هاتوە لە موجامەلاتی یەكتری دەربچین و جەسارەت بكەین، وە بڕیارێكی مێژووییانە بدەین.ئەویش هەوڵدان بەرە و(پرۆسەی یەكگرتنەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و گۆڕان و ئاشتكردنەوەی هەموو یەكێتییەكان)".
نامهکهی ئهم کادیره شێوه پرۆژهیهکه بۆ یهکگرتنهوهو ئاماژهی بۆ قۆناغبهندی یهکگرتنهوهکهش کردووه.
دهقی نامهکه
بۆ بەڕێزان : كاك نۆشیروان ،هیرۆخان ،كاك كۆسرەت ،مەلا بەختیار
سڵاوێكی گەرم
بەهیوای خۆشی وشادیتانین
هەموومان دەزانین كەبارودۆخی كوردستان ئەمڕۆ بە قۆناغێكی زۆر ناسك وهەستیاردا تێدەپەڕێ.میللەتەكەمان بەگشتی و گەلی كوردستان بەتایبەتی لەهەمو كاتێك زیاتر پێویستی بەیەكێتیی وتەبایی وبرایەتی نێوان لایەنەكانی هەیە.بەتایبەتیش ئەو لایەنانەی كەلە هەموو ڕوێكەوە لەیەكتری نزیكن.دیارە یەكێتیی و گۆڕان – یش لەگەڵ یەكتری كۆرپەیەكی غەریب نین ..
ئەمڕۆ كاتی ئەوە هاتوە لە موجامەلاتی یەكتری دەربچین و جەسارەت بكەین، وە بڕیارێكی مێژووییانە بدەین.ئەویش هەوڵدان بەرە و(پرۆسەی یەكگرتنەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و گۆڕان و ئاشتكردنەوەی هەموو یەكێتییەكان) ،واتە پرۆسەی یەكگرتنەوەی یەكێتی و گۆڕان و ئاشتكردنەوەی هەموو ئەو هەڤاڵانەش كەڕۆژێك لەڕۆژان لەناو ڕیزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كاریان كردووە و هێنانەوەیان بۆناو ماڵە گەورەكەی یەكێتیی .ئەم ماڵەی كە سەركردەی مەزن و ڕابەری گەورەمان جەنابی مام جەلال و هەڤاڵەكانی دروستیانكرد.
هەڤاڵانی بەڕێز
كاتی ئەوەیە موبادەرەیەكی مەزن و گۆڕانێكی گەورەو وكارێكی وا بكەین گۆمەكە بهەژێنن و دڵی میللەتەكەمان و جەنابی مامجەلال ، خۆش بكەین . ئەم لێكترازان ولێك دوركەوتنەوەیە لەیەكتری، باكۆتایی پێ بێنین . هەوڵی جدی بدەین،،هەنگاوی عەمەلی بهاوێین ، بۆ یەكخستنەوەی نێو ماڵی یەكێتیی وگۆڕان و كۆتایی هێنان بەم لایەك ترازانەی كە بەداخەوە لەڕابردو ڕویدا، بەڕاستی كاتی هاتوە. ڕونیشە ،مرۆڤی سیاسی گەورە ،دەبێ بتوانێ كێشەی سیاسی گەورەش چارەسەربكات.
ئیترهەمووتان دەخەمە بەردەم مەسئولیەتێكی مێژوویی زۆرگەورە .بەتایبەتی كاك نەوشیروان جەنابتان، دڵنیام كەئێوە هەمووتان بڕیاردەری بڕیاری ڕۆژە سەختەكان وناخۆشین .وەخوێندكاری قوتابخانەی ئەوسەركردە گەورە و مەزنەی كەزیاتر لە65 ساڵی تەمەنی خۆی خستە خزمەتی كوردوكوردستان وهەمولایەك ،كە ئەویش مامجەلالی پێشمەرگەو هەڤاڵ و سەرۆك و ڕابەرمانە.
یەكێتی و گۆڕان هەردولامان دوو جۆگەلەی یەك كانی و یەك سەرچاوەی سیاسین .ئیتر بەهیوای هیمەت و هەوڵتانین، مێژووش روحم بەكەس ناكات،دڵنیام تەنیا دەستخۆشی لەو دەستوپەنجەو پێنوسانە دەكات كە یەكەم بەیانی یەكگرتنەوەی یەكێتی وگۆڕان دەنوسنەوە. پشتیوانیش لەئێمەو هەموولایەكمان ،لەهەركوێیەك پێویستی بكات ،ئامادەین بۆهاوكاریكردنتان وپشتیوانیكردن لەم پرۆسەیە.
بۆ ئەم مەبەستەش بەندە ئەو پێشنیارەم كردووە وپرۆژەیەكم نوسیوە،لەگەڵ ئەم نامەیە بۆ بەڕێزتانی دەنێرم. هیوادارم وەك دەستپێك ،سودی بۆ پرۆسەكەمان هەبێت ،(پرۆسەی یەكگرتنەوەی یەكێتیی وگۆڕا ن وئاشتكردنەوەی گشت یەكێتییەكان).....
هەڤاڵتان بەهرۆز گەڵاڵی ئەنكەرە 14-3-2015
( پرۆژەی یەكگرتنەوەی یەكێتی وگۆڕان وئاشتكردنەوەی گشت یەكێتییەكان)
قۆناغی یەكەم: بڕیارو جەسارەت
1- دەستكردن بەگفتوگۆی چڕوپڕ لەنێوان هەردوولادا ،بۆ هەنگاو نانی عەمەلی، وەچۆنیەتی هەنگاونان بۆ یەكگرتنەوەكەیەكی پتەو،وە لەسەربنچینەی چاكسازی لەهەموو جومگەوبوارەكاندا..
2- ڕاگرتنی هەموو جۆرە پرۆپاگەندە و دژایەتیكردنێكی یەكتری لەهەردوولاوە .وە خۆشكردنی بنەماو زەمینە ئامادەكردن بۆ گفتوگۆیەكی مەسئولەنەو دۆستانەو هەڤاڵانە، لەنێوان هەردوولاداو یەكخستنی گوتاری ئیعلامی...
قۆناغی دووەم :هەنگاونانی جدی وعەمەلی
1- یەكخستنی هەڵوێستی سیاسی لەبەرانبەر ناوخۆ،بەغدا،دەروجیران ودەرەوە.وە لەسەر هەموو ئاست و هەموو جۆرە بابەتێكی: سیاسی،ئابووری،نەوت وگاز،بازرگانی ،ئەمنی،ئیداری، دارایی .... هتد.
2- یەكخستنی هەردوو فراكسۆنی پەڕلەمانی یەكێتی و گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان وپەرلەمانی بەغدا.هەروەك یەكخستنی فراكسیۆنی هەردوولادا لە ئەنجومەنی پارێزگاكان....
3- یەكخستنی ئیرادەو و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئیشوكارەكان لە سۆنی سەوزدا لەنێوان هەردوولادا بەبێ جیاوازی....
قۆناغی سێیەم : بەرەویەكگرتنەوە ی یەكێتی وگۆڕان
1- ئیمزاكردنی پلاتفۆرمێك لەنێوان سەركردایەتی هەردوولادا ،بۆ بەئەنجامگەیاندنی ناوەڕۆكی ئەم پرۆژەیەوئیدارە دانی هەردوولا تا كۆنگرە.
2- دروستكردنی كۆنسەیەكی هاوبەش بۆ سەركردایەتیكردنی یەكێتی و گۆڕان تا كۆنگرە...
3- زەمینە خۆشكردن و خۆئامادەكردن بۆ بەستنی كۆنگرەیەكی هاوبەش لەنێوان یەكێتی و گۆڕان وئاشتكردنەوەی هەموو یەكێتییەكان و ئەوڕێكخراوە دیموكراتخوازانەی تریش كە دەیانەوێ بێنە ناوئەو پرۆسە نوێیەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان وگۆڕان.
بەهرۆز گەڵاڵی ئەنكەرە 14-3-2015