پەرلەمانتارێك ئاماری پێشمەرگە شەهیدەكان دەداتە عەبادی

‌كاوه‌ محه‌مه‌د
كاوه‌ محه‌مه‌د ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق، له‌سه‌ر بودجه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ نامه‌یه‌ك بۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ده‌نێرێت.

له‌سه‌ره‌تای‌ نامه‌كه‌دا، كاوه‌ محه‌مه‌د ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌ بەپێی مادە (٦١ - حەوتەم - ا) لە دستوور و هەردوو مادەی (٥٠ و ٥١) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، رۆژی (٣/١٦) لەرێگەی سەرۆکی پەرلەمانەوە نامەیەکی‌ بۆ (د.حیدر العبادی) سەرۆک وەزیرانی عیراق ناردوه‌.

رونیكردۆته‌وه‌ پرسیاری‌ لێکردووە بۆچی بەشی پێشمەرگە لەبودجەی هێزەکانی عیراق خه‌رجنەکراوە لەکاتێکدا تا ئێستا پێشمەرگە (١١٥٢) شەهیدو (٥٦٣٣) برینداری لەشەڕی داعشدا هەیەو خێزانە سەربەرزەکانیان لەژیانێکدان کە هەرگیز شایستە بە قارەمانێتی‌و لەخۆبوردویی پێشمەرگە نیە.

كاوه‌ محه‌مه‌د ده‌ڵێت "نابێ وەڵامەکەی لە دوو هەفتە زیاتر دوابکەوێت".




PM:03:23:22/03/2015