د. عه‌بدولواحید: وتاره‌كه‌م ده‌ستكاری كراوه
د. عه‌بدولواحید محه‌مه‌د مامۆستای زانكۆ‌و بانگخوازی ئیسلامی له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌یبه‌وه‌كردوه، وتاره‌كه‌ی ده‌ستكاری كراوه‌و ئه‌گه‌ر هه‌مووی وه‌ك خۆی بڵاوبكرێته‌وه، ڕاستیه‌كه‌یان ده‌رده‌كه‌ون.
لە روونكردنەوەكەدا هاتوو: به‌درێژایی مێژوی كورد، پێشمه‌رگه زاراوه‌یه‌ك بوه جێگه‌ی شانازی هه‌مو كورد بوه به‌بیره جیاوازه‌كانیه‌وه، وه هه‌ر ئه‌وان خاوه‌نی شه‌ره‌فی ڕاپه‌ڕین‌و ئازادبونی گه‌لی كوردن‌و ئه‌ركێكی شه‌رعیان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر خاك ده‌ستیكه‌وتوه، له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ بازرگانه‌كان‌و به‌رپرسه‌كان دۆڕاندویانه.
ده‌قی ڕونكردنه‌وه‌كه:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌دكتۆر عبدالواحده‌وه بۆ رای گشتی
بۆ گشت دام و ده‌زاگاكان و كه ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن
برا پێشمه‌رگه‌كانمان له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگری دا
كه‌س و كاری سه‌ر به‌رزی شه‌هیدان:
1. به درێژایی مێژووی كورد ، پیشمه‌رگه زاراوه‌یه‌ك بوه جێگه‌ی شانازی هه‌مو كورد بوه به بیره جیاوازه‌كانیه‌وه وه هه‌ر ئه‌وان خاوه‌نی شه‌ره‌فی ڕاپه‌ڕین و ئازاد بونی گه‌لی كوردن و ئه‌ركێكی شه‌رعیان ئه‌نجام داوه ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی پێشه‌مه‌رگه له‌سه‌ر خاك ده‌ستی كه‌وتوه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ بازرگانه‌كان و به‌رپرسه‌كان دۆڕاندویانه.
2. ئه‌م وتاره هی ساڵی پاره و ئێستا نیه و بڵاوكردنه‌وه‌ی له ئێستادا به شێكه له چه‌واشه‌كاری ڕای گشتی و شێواندنی ڕاستیه‌كان .
3. ئه‌م وتاره نزیكه‌ی كاتژمێرێكه ، به‌ڵام به داخه‌وه چه‌ند كۆپله‌یه‌كی پچڕ پچڕی لێ بڵاو كراوه‌ته‌وه كه ئه‌ویش به مه‌به‌سته‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌موو وتاره‌كه وه‌ك خۆی بڵاو بكرێته‌وه ئه‌وه هه‌موو ڕاستییه‌كان وه‌ك خۆی ده‌رده‌كه‌وێت .
4. به درێژایی وتاره‌كه من ناوی پیشمه‌رگه‌م به هیچ شتێك نه‌وتوه و هه‌ڵوێستیشم وایه كه هه‌ر پیشمه‌ره‌گه‌یه‌كی باوه‌ڕدار له پێانوی ئاین و خاك و ئابڕودا بكوژرێ شه‌هیده .
PM:10:51:22/03/2015