رێكخراوی "دۆڕ" بۆ زانیاری نەوتی كوردستان راپۆرتێكی ورد لەسەر سیاسەتی نەوتیی هەرێم بڵاودەكاتەوە‌و پێیوایە لەگرێبەستە نەوتییەكاندا بەڵێندەر زیاتر سود لە نەوت دەبینێت تا حكومەت.
له پێشه‌كی ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕێكخراوی دۆر، كە وێنەیەكی بۆ سپی میدیا نێردراوە، دكتۆر غالب محەمه‌د پێیوایه "ده‌رئه‌نجامی ئه‌م سیاسه‌ته هه‌نوكه‌یه‌ی هه‌یه له‌بواری نه‌وتدا پێمان ئه‌ڵێت : نه‌وت له‌م هه‌رێمه گوزارشته له شه‌ر و ماڵوێرانی نه‌ك مانه‌وه‌و بنیاتنان، به‌ڵام ئه‌كرێت داهاتووی ئه‌م سیاسه‌ته رێگایه‌كی تر له‌به‌ر بگرێت ئه‌گه‌ر نه‌وت بتوانێت بیابانێك بكات به دوبه‌ی ئه‌وه ئه‌توانێت هه‌رێمی كوردستانیش بكات به چوارچێوه‌یه‌كی زێرین".
هاوكات ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات "عێراق خاوه‌نی زیاتر له 150 ملیارد به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌كی جێگیره و زیاتر له300 ملیارد به‌رمیل یه‌ده‌گی ناجێگیری هه‌یه ، ئه‌مه‌ش واده‌كات عێراق بێت به دوه‌م یه‌ده‌گی جیهان له دوایی وڵاتی سعودیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكه له عێراق خاوه‌نی زیاتر له 50 ملیار به‌رمیل نه‌وتی یه‌ده‌گه‌و یه‌ده‌كی ناجێگیریشی زیاتر له 80 ملیار به‌رمیله هه‌روه‌ها 8 بۆ10 ترلیۆن مه‌تر سێ‌جار غازی سروشتی یه‌ده‌گی هه‌یه، ئه‌وه‌ش واده‌كات كه هه‌رێمی كوردستان له ڕیزی هه‌شته‌می وڵاتانی جیهان بێت له‌ڕووی یه‌ده‌گی نه‌وت و غازه".
هه‌روه‌كو دكتۆر غالب محەمه‌د تێشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ش "هه‌رێمی كوردستان كۆتا وڵات ده‌بێت یه‌ده‌گی نه‌وتی تێدا ته‌واو ده‌بێت".
دكتۆر غالب محەمه‌د عه‌لی دكتۆرا له شیكاری نه‌وت و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ووزه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، له‌باره‌ی ڕاپۆرته‌كه‌وه وتی" نابێت وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان كۆی پرۆسه‌كه خۆی بیكات نه‌وت بفرۆشێت و داهاتیش كۆبكاته‌وه و، كێشه‌ی كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمیش ئه‌وه‌یه ناشه‌فافه و ئه‌وانه‌ی ئه‌و كه‌رته به‌ڕێوه ده‌به‌ن نه‌یتوانیوه ئه‌م كه‌رته بۆخۆشگوزه‌رانی هاوڵاتیان به‌كاربهێنن".
راپۆرته‌كه باس له گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانیش ده‌كات و ئه‌وه ده‌لێت "هه‌موو گرێبه‌سته نه‌وتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شن ته‌نها دانه‌یه‌كه‌یان نه‌بێت، سروشتی ئه‌م جۆره گرێبه‌سته‌ش وایه كه به‌ڵێنده‌ر زیاتر سود له نه‌وت وه‌رده‌گرێت تا حكومه‌ت".
ڕاپۆرته‌كه ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات" 23 ملیار دۆلار له داهاتی نه‌وتی هه‌رێم دیار نیه، كه پاره‌ی فرۆشراوی نه‌وتی هه‌رێمه له 2007 وه تا 2014 و، هه‌روه‌كو داهاتی له‌سه‌دا 10 موڵكانه و شیرینی داهاتی نه‌وت له‌سه‌دا 4 سوده كۆمه‌ڵایه‌یته‌كانیش به‌نادیاری ماوه‌نه‌ته‌وه".
له‌كۆتایشدا ڕاپۆرته‌كه تیشك ده‌خاته سه‌ر پێشنیاره‌كان و پێیی وایه" ده‌بێت كه‌رتی نه‌وت و ووزه‌ی كوردستان له ناشه‌فافی ڕزگار بكرێت و پێویسته شه‌فاف بێت له داهات و پرۆسه‌كانی تر، هه‌روه‌ك پێویسته سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێم ببێته هۆی سه‌پاندنی سیاسه‌تی كورد له دوونیا".
دەقی راپۆرتەكە بخوێنەرەوە