عه‌لی حه‌مه‌ساڵح په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان، ئاشكرایده‌كات كۆمپانیایه‌ك به‌چه‌ند ئیمزایه‌ك زه‌وی‌و مۆڵه‌تی وه‌ر‌گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان بکات، به‌ڵام مۆڵه‌ته‌كه‌ی فرۆشتوه به یه‌ک ملیۆن‌و ٧٠٠ هه‌زار دۆلار‌و دواتر نه‌یكردوه به‌ناوی کڕیاریشه‌وه .
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌یاداشتێكدا كه له‌رێگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی كردوه، ئاشكرایكردوه كۆمپانیای شاهێن عه‌بدوڵا به‌بڕی یه‌ك ملیۆن‌و 700 هه‌زار دۆلار، مۆڵه‌تی پرۆژه‌یه‌كی نێشته‌جێبونی له‌سلێمانی فرۆشتوه به‌كۆمپانیای "گرانت تۆر".
ئه‌و كه‌سه‌ی مۆڵه‌ته‌كه‌ی فرۆشتوه ئێستاش پرۆژه‌كه‌ی به‌ناویه‌وه‌یه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كارێك له‌پرۆژه‌كه‌دا بكات‌و كۆمپانیای گرانت تۆر پرۆژه‌كه ئه‌نجام ده‌دات.
به‌پێی سكاڵای كۆمپانیای گرانت تۆر، ئێستاش شاهێن عه‌بدوڵا به‌به‌رده‌وامی پاره‌ی قیستی پرۆژه‌كه له‌هاوڵاتیان وه‌رده‌گرێت.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌ڵێت ئەمه نمونه‌یه‌ک بۆ چه‌ندینی دیکه که فایله‌کانی لای منه. زۆر باش روونه که کێیان له پشته.
وه‌به‌رهێنان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی چه‌ند که‌سێک به‌ناشه‌رعی.