عەلی حەمە ساڵح: بێدەنگ نابم لەسەر ئەوەی سەرۆكی حكومەت 6 هەزار مەتر زەوی بە رێكخراوی كوڕەكەی بەخشیوە
کوڕی سه‌رۆک حکومه‌ت که سه‌رۆکی یه‌کێتی وه‌به‌رهێنان له ته‌نیشتیه‌تی- لە ئەکاونتی عەلی حەمەساڵح
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم شه‌ش هه‌زار مه‌تر زه‌وی به‌ڕێكخراوی كوڕه‌كه‌ی به‌خشیوه، ده‌شڵێت:"له‌سه‌رئه‌وه بێده‌نگ نابم"، ڕاشیگه‌یاندوه، مانگانه ده‌یان ملیۆن دۆلار بۆ ژماره‌یه‌ك ڕێكخراو‌و كه‌ناڵ خه‌رجده‌كرێت، كه‌سیش نازانێت سه‌رچاوه‌ی داراییان كوێیه.
په‌رله‌مانتارەكەی فراكسیۆنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان، له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی:"له‌سه‌ر پرسی ته‌رخانكردنی شه‌ش هه‌زار مه‌تر زه‌وی له‌شوێنێكی گرنگی هه‌ولێر بۆ ڕێكخراوی ڕوانگه، كه خاوه‌نه‌كه‌ی كوڕی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌ته، به‌دواداچونی ورد ده‌كه‌ن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی فراكسیۆنی گۆڕان به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ كه‌ناڵ‌و ڕێكخراوێكی دیكه بهێنێت، نوسیویه‌تی:"جگه له‌ڕێكخراوی كوڕه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت، ژماره‌یه‌ك ڕێكخراو‌و كه‌ناڵی دیكه‌ش هه‌ن كه مانگانه ده‌یان ملیۆن دۆلاریان بۆ خه‌رجده‌كرێت، كه‌سیش نازانێت سه‌رچاوه‌ی داراییان كوێیه".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان زانیارییه‌كی نوێ له‌باره‌ی ته‌رخانكردنی ئه‌و زه‌ویه ئاشكراده‌كات‌و ده‌ڵێت:"زه‌ویه‌كه بۆ ڕێكخراوی ڕوانگه، به‌بڕیاری خودی سه‌رۆكی حكومه‌ت بوه"، عه‌لی حه‌مه ساڵح به‌ته‌نزه‌وه ده‌پرسێت:"نزیكه‌ی دوو هه‌زار ڕێكخراوی دیكه‌ش هه‌ن، بۆچی زه‌وی به‌وانیش نادرێت؟"، خۆیشی وه‌ڵامده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت:"ئه‌مه خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی حكومه‌ته بۆ كوڕی خۆی".
له‌به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌ی عه‌لی حه‌مه ساڵحدا هاتووه:"ناكرێت ڕێكخراوی ڕوانگه مونافه‌سه‌ی ڕێكخراوێكی دیكه‌بێت‌و له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵك ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێت، وه‌ك چۆن ناكرێت له‌مونافسی ته‌له‌فزیۆنێكی سه‌رۆكی حكومه‌ت یه‌كێكی دیكه دابندرێت‌و سه‌رچاوه‌ی داراییان نادیاربێت".
PM:09:58:23/03/2015