ناوەندی راگەیاندن‌و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەپاش سێ ساڵ لە شەهیدبوونی، ناسنامەی ژنە گەریلایەكی باشوری كوردستان ئاشكرا دەكات.
هه‌په‌گه ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی گه‌ریلایه‌کی ژن که‌له ساڵی 2012 شه‌هیدبووه ، لێدوانێکی نوسراوی بڵاوکرده‌وه، تیایدا ڕایگه‌یاندوه، گه‌ریلا په‌روین ڕه‌مه‌زان ناسراو به (ده‌ریا زێباری) له‌ساڵی 2008 دا به‌شداری ڕیزه‌کانی گه‌ریلا بووه.
ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی شه‌هیدبووی ده‌ریا زێباری هه‌په‌گه ئاشکرای ده‌کات:" هه‌ڤاڵ ده‌ریا ناوێکی سه‌رهه‌ڵدێر له دژی هه‌ر جۆره پاشکه‌وتویی سه‌ر ژنان بوو، خه‌باتی ئه‌و بۆ ئازادی ژن وه‌ک، تێکۆشانێکی پێویست که ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری بێت ده‌بینی و به‌شێوه‌یه‌کی باش خۆی په‌روه‌رده کردبوو، گۆڕان و پێشکه‌وتنی له که‌سایه‌تی خۆیدا ئاواکردبوو، و تێگه‌یشتنه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانیدا ئاڵوگۆڕ ده‌کرد، ئه‌و به‌تایبه‌تمه‌ندی و که‌سایه‌تی خۆی ناسراو و خۆشه‌ویست بوو، هه‌ڤاڵ ده‌ریا له 7 ئه‌یلولی 2012 له ناوچه‌ی مه‌تینای سه‌ر به هه‌رێمی پاراستنی مه‌دیا، له ئاکامی هێرشێکی سوپای تورک‌دا شه‌هید ده‌بێت".
هه‌په‌گه ڕاده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌وان به ڕێزه‌وه یادی شه‌هید ده‌ریا زێباری ده‌که‌نه‌وه و په‌یمان ده‌ده‌ن که دڵسۆزی ڕێباز و تێکۆشانی ئه‌و بن.