لە ڕێگای دوو ئۆتۆمبیلی خۆکوژەوە داعش هێرشی کردە سەر پێشمەرگە

لە دوو میحوەرەوە لە موسڵ چەکدارانی داعش لە رێگای دوو ئۆتۆمبیلی خۆ  کوژەوە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، "بەڵام نەیانتوانی پێشڕەوی بکەن".

سەرچاوەیەک لە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە لە میحوەری موسڵ بە سپی راگەیاند " شەوی رابردوو ٢٤-٣ کاتژمێر ١٠ ی شەو لە هەر دوو میحوەری کەسکێ و محەلەبیە چەکدارانی داعش لە رێگای دوو ئۆتۆمبیلی خۆکووژەوە دەستیان بە هێرشێکی بەرفراوان کرد بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە".

ئەو سەرچاوەیە ئەوەی ئشكرا کرد کە هەر دوو کەسە خۆکوژەکە کە بە دوو ئۆتۆمبیلی خۆکوژەوە هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، پێش ئەوەی بگەنە سەنگەرەکان تەقێنرانەوە.

سەبارەت بەئەنجامی شەڕەکە سەرچاوەکەی سپی باسی لەوە کرد کە ماوەی چوار کاتژمێر بەهەموو جۆرە چەکێک شەڕبوو، بەڵام لە ئەنجامدا چەکدارانی داعش شکان.

دەربارەی زیانەکانی هێزی پێشمەرگە، سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە پێشمەرگە هیچ زیانێکی گیانی لەو شەڕەدا لێنەکوتووە، بەڵام کوژراوەکانی داعش بەدەیان کوژراو دەخەمڵێنرێت. 




AM:09:23:25/03/2015