حكومه‌تی عێراق پاره‌ی مانگی سێی هەرێم ده‌نێرێت
بەوتەی وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق حكومه‌تی بەغدا له هه‌فته‌ی داهاتودا بڕی 500 ملیار دینار وەك پاره‌ی مانگی سێ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات.
لەمبارەیەوە د.ده‌رباز محه‌مه‌د، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق به سایتی سبه‌ی راگه‌یاند : تا ئێستا حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی هەناردە نەکردوە كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ری رێككه‌وتون و كه‌متر له‌و بڕەی ناردوە".
ئاشكراشی كرد كه ئێستا حكومه‌تی عێراق به‌پێی قه‌باره‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ینێرێت پاره بۆ هه‌رێم ده‌نێریت و ئه‌و بڕه پاره‌ش كه له دو مانگی رابردودا ناردویه‌تی له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بوه.
وتیشی "لەمەودوا پێش سه‌ری هه‌مو مانگێك حكومه‌تی عێراق پاره بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت و له هه‌فته‌ی داهاتوشدا پاره‌ی مانگی سێ ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت".
PM:03:31:26/03/2015