6 گۆڕی بەكۆمەڵ دۆزرانەوە
بەرپرسانی شاری سەعدیە رایانگەیاند ئەمرۆ 6 گۆڕی بەكۆمەڵیان لەو ناوچەیە دۆزیوەتەوە كە دەیان تەرمی قوربانیانی دەستی داعشی تێدایە.
بەوتەی بەرپرسانی سەعدیە لەپارێزگای دیالە تا ئێستا فەرمانی هەڵدانەوەی 5 لەو گۆڕە بەكۆمەڵانە دەركراوە.
لەلایەكیترەوە وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند بەهۆی بۆردومانو قەناسەكانی داعش لە نزیك شاری حەویجە 30 كەس لە هێزەكانی سوپاو حەشدی شەعبی كوژراون.
PM:04:26:29/03/2015