ئۆجەلان نامەیەك بۆ تاڵەبانیو بارزانی دەنێرێت
عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆكی بەندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان، لەرێگەی شاندێ هەدەپەوە نامەیەك بۆ تاڵەبانیو بارزانی دەنێرێت.
ئەمرۆ هەریەك لە سری سورەیا ئوندەر پەرلەمانتاری ئیستەنبوڵی هەدەپە و وتەبێژی شاندی دانوستان، لەیلا زانا پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەدو نیلوفەر كۆچ هاوسەرۆکی کەنەکە، گەیشتنە شاری هەولێرو بڕیارە نامەیەكی لەلایەن عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆكی بەندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان ئاراستەی هەریەك لە تاڵەبانی سكرتیری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستانو بارزانی سەرۆكی (ماوە بۆ درێژكراوە)ی هەرێمی كوردستان بكەن.
شاندەکە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری کۆنگرەی نەتەوەیی و لەسەر پێشکەوتنەکان لە هەرێمەکە چەند چاوپێکەوتنێک ئەنجام دەدەن. هەروەها لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزان و ئەندامانی دیوانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی هەرێمی باشوری کوردستانیش کۆدەبنەوە.
PM:04:38:29/03/2015