عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: ئه‌و په‌لاماردانه‌ی به‌رامبه‌ر به من كرا وه‌ك كارێكی سیاسی ده‌یبینم
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح
پاش ئەوەی لەناو هۆڵی پەرلەمانی كوردستان هێرشی كرایەسەر، عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری گۆڕان دەڵێت: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌ڵێت: "ئه‌و په‌لاماردانه‌ی به‌رامبه‌ر به من كرا وه‌ك كارێكی سیاسی ده‌یبینم.
عەلی حەمە ساڵح لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەنوسێت: "ئه‌و په‌لاماردانه‌ی به‌رامبه‌ر به من كرا وه‌ك كارێكی سیاسی ده‌یبینم، كه به‌رامبه‌ر به هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌بووه باوه‌ڕیان به حوكمی یاسا‌و ره‌خنه‌ی جدی هه‌یه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره نووسیویه‌تی: "سوپاسی هه‌م و ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و ڕێكخراوانه ده‌كه‌م كه هاوسۆزی و هاوهه‌ڵوێستی خۆیان ده‌بڕی بۆمان، سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و فراكسیۆنانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین كه هاوهه‌ڵوێست بووین له‌م پرسه‌داو به‌ڵنیایه‌وه پێكه‌وه‌ش ده‌توانین ڕێگاچاره‌ی یاسایی بۆ پرسه‌كان بدۆزینه‌وه. سوپاسی میدیای ئازاد و ئه‌هلی ده‌كه‌م، كه بابه‌تیانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه كرد. زۆر سوپاسی هه‌موو ئه‌و دۆست و ئازیزانه‌ش ده‌كه‌م كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به نووسین و كه‌مپین پشتیوانیانكردین، داوای لێبوردنیش ده‌كه‌م نه‌متوانیبێت وه‌ڵامی زۆرێك له نامه یان په‌یوه‌ندییه‌كان بده‌مه‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت: "به‌دڵنیایه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی كه‌سی و حیزبی له لای ئێمه‌وه به‌رامبه‌ر هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه‌و، خۆم به‌نوێنه‌ری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌زانم باوه‌ڕیان به حوكمڕانی باش و زمانی ره‌خنه هه‌یه، وه‌ك رابردوو ئه‌مه مه‌نهه‌جی كارمه".
نووسیویشیه‌تی: "هه‌موو ئه‌و كادریرو دۆستانه‌ی پارتی دیموكرات دڵنیاده‌كه‌مه‌وه كه باوه‌ڕیان به زمانی دیالۆگ و ره‌خنه هه‌یه، ئێمه هیچ رقێكی شه‌خسیمان نیه به‌رامبه‌ر هیچ حیزب و كه‌سایه‌تیه‌ك. ئه‌و ره‌خنانه‌ش كه هه‌مانه له‌و پۆستانه‌ن كه ئه‌و كه‌سایه‌تیانه تێیدابه‌رپرسن، باوه‌ڕمان به حوكمی یاسا‌و هێزی مه‌نتق هه‌یه".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "بۆ چاره‌سه‌ری هه‌ر كێشه‌یه‌كیش په‌نا بۆ حوكمی یاسا ده‌به‌ین".
PM:09:42:29/03/2015