سبەینێ ئەم توێژە موچە وەردەگرێت

بڕیاروایە سبەینێ سێ شەممە موچەی مانگی یەکی ھەردوو خانەنشینی سەربازیی و مەدەنی دابەشدەکرێن و بەوەش کۆتایی بەدابەشکردنی موچەی مانگی یەک دێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی وەزارەتی دارایی سبەێنی سێ شەممە، موچەی فەرمانبەرانی ھەردوو خانەنشینی سەربازیی و مەدەنی دابەشدەکرێت، بەدابەشکردنی موچەی ئەم شوێنانەش دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک کۆتایی پێدێت.




PM:02:36:30/03/2015