لیژنەی لێكۆڵینەوە لەدارایی یەكێتی داوای دەسەڵاتی زیاتر دەكات

هەرچەندە هەندێ میدیا ئەمرۆ دوشەممە بڵاویان كردەوە كە ئەو چوار لیژنەیەی پێكهێنرابوون كە راپۆرت لەسەر كێشەكانی یەكێتی ئامادە بكەن، كارەكانیان تەواو كردوە، بەڵام بەپێی زانیارییەكانی سپی راپۆرتی پێشمەرگە تەواو نەبووە‌و لیژنەی داراییش داوای دەسەڵاتی زیاتر دەكات.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند سەبارەت بە راپۆرتی كێشەكانی یەكێتی، راپۆرتی میدیا‌و رێكخستن‌و هەڵسەنگاندن تەواو بوون، بەڵام بەهۆی سەرقاڵی فەرماندەی هێزەكانی 70ی یەكێتییەوە، شێخ جەفعەر مستەفا‌و لیژنەی پێشمەرگە راپۆرتی خۆیان تەواو نەكردوە.

سەبارەت بە لیژنەی داراییش كە رزگار عەلی بەرپرسیەتی سەرچاوەكی سپی ئاماژەی بەوەكرد كە ئەم لیژنەیەش داوای دەسەڵاتی زیاتر دەكەن بۆ وردبوونەوە‌و لێكۆڵینەوە لە سەروەت‌و سامانی یەكێتی.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست سپی كەوتووە، لیژنەی دارایی تا ئێستا نەیتوانیوە دەستنیشانی بكات كە چەند لەسەروەت‌و سامانی یەكێتی لەدەرەوەی وڵاتە‌و تا ئێستا ئەو لیژنەیە نەیتوانیوە هیچ بڕەپارەیەك بگەڕێنێتەوە بۆ نێو خەزێنەی یەكێتی.

لەكۆبوونەوەی 15/12/2014، هەر دوو باڵی ناكۆكی یەكێتی (باڵی كۆسرەت رەسوڵ‌و بەرهەم ساڵح‌و لەگەڵ باڵی هێرۆ ئیبراهیم) رێكەوتن لەسەر پێكهێنانی چوار لیژنە كە ئەوانیش لیژنەكانی، رێكخستن، میدیا، دارایی‌و پێشمەرگە بوون.




PM:03:49:30/03/2015