ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی عه‌لی باپیر وه‌ڵامی مه‌لا به‌ختیار ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت: ده‌رگای سهرنجدانو تێوه‌ڕامانی بۆ هه‌مووان كراوه‌یه، به‌ڵام بێگومان تفه‌نگ به تاریكییه‌وه نان‌و، به پێخشوسیی بهنێوكهوتن، خاوه‌نه‌كه‌ی ئیحڕاج ده‌كات!
له‌وه‌ڵامی وتارێک و قسه‌کانی به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی مه‌لابه‌ختیار که‌له‌سه‌ر ئاینی ئیسلام بوو، ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی له وه‌ڵامێکدا ده‌ڵێت: یه‌كسه‌ر ئه‌و په‌نده كوردییه‌م هاته زه‌ینه‌وه! چونكه وتارهكهیو قسهكانیدیكهشی، هێنده‌یان هه‌ڵه تێدابوون، سهرژمێركردنیان قورس بوو".
كورته وه‌ڵامێك بۆ هه‌ندێك له قسه‌كانی كاك مه‌لا به‌ختیار
بسم الله الرحمن الرحیم
بَلْ نَقْژِفُ بِالْحَقِّ عَڵی الْبَاگِلِ فَێدْمَغُهُ فَإِژَا هُۆ زَاهِقٌ...اڵانبیا‌و -18-
چه‌ند پووشكهیهك له (كا)ی وتارێكی دڵگه‌رمانه
په‌ندێكی كوردی هه‌یه ده‌ڵێ: {پووشكه له (كا) ناگیرێن}، چونكه (كا) هه‌مووی پووشكهیه،
منیش كاتێك وتاره‌كه‌ی كاك مه‌لا به‌ختیارم له هه‌فته‌نامه‌كه‌ی خۆی: (چاو‌دێر) ژماره: (509)ی ڕۆژی 3/3/2015زدا خوێنده‌وه‌و، پاشان گوێم له هه‌ندێك قسه‌ی دیكه‌ی گرت، له كاتی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی، ئه‌و كۆنفڕانسه‌دا كه به‌ناوی (دابڕان) له‌ڕۆژانی: (26و27ی3/2015)زدا به‌سترا، وه ویستم شتێكی له‌باره‌وه بنووسم، یه‌كسه‌ر ئه‌و په‌نده كوردییه‌م هاته زه‌ینه‌وه! چونكه وتارهكهیو قسهكانیدیكهشی، هێنده‌یان هه‌ڵه تێدابوون، سهرژمێركردنیان قورس بوو.
به‌ڵام به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی هه‌مووشی ناكرێ، هه‌ندێكیشی فه‌رامۆش ناكرێ، ئێمه‌ش چه‌ند پووشكهیهك له‌و (كا)یه‌ی ئه‌و براده‌ره، له‌چه‌ند ئاڵقهیهكدا ڕۆژانه ده‌خه‌ینه ڕوو:
به‌ڵام سه‌ره‌تا به پێویستی ده‌زانم چوار سهرنجو پێشنیاری دڵسۆزانه بۆ ئهویشو هاو وێنه‌كانیشی له براده‌رانی سیكۆلاریست، بخه‌مه ڕوو:
یه‌ك: گوتراوه: {قیمە كل امرئٍ ما یُحْسِنُهُ}المنجد، ص966، واته: به‌های هه‌ر كه‌سێك له‌وه‌دایه كه باش ده‌یزانێ، بۆیه با ئه‌و براده‌رانه‌ش قسه له‌باره‌ی شتێكه‌وه نه‌كه‌ن كه پێی نائاشنان، ئه‌گه‌رنا ئیسلام وه‌ك ئایینه شێوێنراوه‌كانی جوو و دیانه‌كان، چینی كهههنووتی (ئهكلیرۆس)ی تێدا نیه‌و، ده‌رگای سهرنجدانو تێوه‌ڕامانی بۆ هه‌مووان كراوه‌یه، به‌ڵام بێگومان تفه‌نگ به تاریكییه‌وه نان‌و، به پێخواسیی بهنێوكهوتن، خاوه‌نه‌كه‌ی ئیحڕاج ده‌كات!
دوو: له‌م ههلو مه‌رجه‌دا جێی خۆیه‌تی هه‌موولایه‌ك جه‌خت له سه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوانمان
بكه‌ینه‌وه، نه‌ك بۆ خاڵه جیاوازه‌كان بگه‌ڕێین‌و، پێكه‌وه (شه‌ڕی ده‌وه‌ن به ئاش) بكه‌ین!
سـێ: مادام هه‌موولایه‌ك خۆیان به مسوڵمان ده‌زانن "ته‌نانه‌ت كاك مه‌لا به‌ختیاریش" با له په‌نای داعش‌و ماعشدا، قسه به ئیسلام‌و په‌یڕه‌وانی ئیسلام نه‌ڵێن، به تایبه‌ت له كاتێكدا كه ته‌وژمی ئیسلامیی به‌گشتیی ڕه‌خنه‌ی له داعش‌و گرووپه په‌ڕگیره‌كانی هاو وێنه‌ی گرتوه‌و، هه‌ڵوێستی ڕوون‌و ئاشكرایه.
چوار: ئیسلام به تاكه بوونناسییو جیهانبینییو ڕاست‌و، ئیمان‌و عه‌قیده‌ی ساغ‌و، شه‌ریعه‌تی له‌گه‌ڵ عهقڵو فیتڕه‌تی ساغدا گونجاویی، سه‌رچاوه‌یه‌كی وزه‌ی له‌بن نه‌هاتوویه له‌ژیانی مرۆڤایهتییداو، به‌درێژایی مێژووی هه‌زارو چوارسه‌دو په‌نجا (1450) ساڵه‌ی ڕابردوو، وێڕای به‌رنامه‌و ڕێبازێكی ڕاست‌و دروستی ژیانی تاكو كۆمه‌ڵ بوونی، ڕێ پێشاندهرو ئیلهامبه‌خشی سه‌رجه‌م شۆڕشگێڕانی چه‌وساوه‌و ماف خوراوانی جیهانی ئیسلامیی بووه، له‌هه‌موو گهلو نه‌ته‌وه‌كان، بۆیه با ئێمه‌ش هه‌م به‌حوكمی مسوڵمان بوونمانو، هه‌م به‌حوكمی بهشخواروییو چهوساوهییمان "وه‌ك خه‌ڵكی كوردستان" هه‌وڵ بده‌ین هه‌رچی زیاتر بۆ ئازادیی‌و به‌خته‌وه‌ریی دنیامانو، سه‌رفرازیی دواڕۆژمان، له‌و ئیسلامه مه‌زنه‌و، له‌و سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی له‌بن نه‌هاتوه، بههرهمهندبینو، كارێك نه‌كه‌ین گهنجو لاوه‌كانمان به‌رانبه‌ری دڕدۆنگو گوماندار بكه‌ین‌و، له‌و خێر‌و به‌ره‌كه‌ته به‌هێزو پێزه، بێبه‌شیان بكه‌ین‌و، بهناههقیش به‌هۆی هه‌ندێك قسه‌ی بێ سه‌رو به‌ره‌وه، بیانوو به‌ده‌سته‌وه بدهینو قسه‌و پڕوپاگه‌نده‌ی گرووپێكی لاڕێ‌و تیرۆریستی وه‌ك داعش‌یش "كه گوایه كورد‌و پێشمه‌رگه مسوڵمان نین" له‌سه‌ر خۆمان سوار بكه‌ین!
ئاڵقه‌ی یه‌كه‌م
ناو ونیشانی كۆنفڕانسه‌كه (ئایین بۆ تاكو دیموكڕاسیی بۆ هه‌مووان)
ئایا ڕاسته (ئایین) ته‌نیا په‌یوه‌ندیی به تاكه‌وه هه‌یه؟
سه‌ره‌تا ده‌ڵێم: وه‌ك له كتێبی (ته‌وژمی ئیسلامیی‌و عهلمانییو خاڵه هاوبهشو جیاوازه‌كانیان)دا باسم كردوه، هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌ی به‌شێك له سیكۆلاریسته‌كان، ئه‌وه‌یه كه له‌كاتی قسه‌كردن له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه، وشه‌ی: (دین–ئایین) به گشتیی به‌كاردێنن، كه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه:
یه‌كه‌م: (دین–ئایین) یانی: به‌رنامه‌و ڕێبازی ژیان، ئنجا سه‌رچاوه‌كه‌ی سروش (وحی) بێ، یان بیر‌و هۆشی مرۆڤـ، بۆیه وێڕای هه‌ركام له: جووایهتییو نهصڕانییهتو ئیسلام، سیكۆلاریزم‌و لیبڕالیزمو كۆمۆنیزمیش، هه‌ر (ئایین–دین)ن، خوای كاربه‌جێش فه‌رموویه‌تی: {بســــم الله الرحمن الرحیم . قُلْ ێا أَیُّهَا الْكَافِرُونَ . ڵا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ . ۆڵا أَنتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ . ۆڵا أَنَا عَابِدٌ مَّا عَبَدتُّمْ . ۆڵا أَنتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ . ڵكُمْ دِینُكُمْ ۆلِێ دِینِ} الكافرون -1 تا 6-، كه‌واته: ئه‌هلی كوفریش به گشتیی ئایینێكیان هه‌ر هه‌یه، ئنجا مولحید بن، یان ماتریایست، یان بتپه‌رست...هتد!
دووه‌م: ئنجا ئه‌گه‌ر ته‌نیا چهمكو واتا باو و عورفییهكهی: (دین–ئایین)یش بگرین‌و بڵێین: مه‌به‌ست پێی ته‌نیا به‌رنامه ئاسمانییه‌كانی پێغه‌مبه‌رانن، "علیهم السلام" كه له‌سروش (وحی)ه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتوه، دیسان هه‌ڵه‌یه وشه‌ی ناوبراو به‌گشتیی به‌كار بهێنرێ، چونكه بێگومان هه‌ركام له به‌رنامه ئاسمانییه‌كان (الشرائع السماویە) سروشت‌و مۆركێكی تایبه‌تیان وه‌رگرتوه، هه‌رچه‌نده له بناغه‌شدا له هێڵه گشتییهكانیاندا، یه‌ك بووبن، بۆ وێنه:
1-جووایه‌تیی (الیهودیە): ئایینێكی نه‌ته‌وه‌یی داخراوه‌و، له‌سه‌ر جووله‌كه تاپۆ كراوه.
2-نهصڕانییهت: ئایینێكی كراوه‌یه: هه‌رچه‌نده له‌ئه‌سڵدا عیسای مه‌سیح "علیه السلام" ته‌نیا بۆ گه‌لی جووله‌كه (بن‌و إسرئیل)و ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانیان نێرراوه، وه‌ك له (په‌یمانی كۆن): له سه‌ر زمانی (إشعیاو) گوتراوه كه عیسا "علیه السلام": {بۆلای مه‌ڕه گومڕا بووه‌كانی به‌نی ئیسرائیل نێرراوه} بڕوانه: التفسیر التگبیقی للكتاب المقد‌س /العهد القدیم/ سفر الإشعیاو: الإصحاح: 53،ص1454، به‌ڵام دوای خۆی نهصڕانییهكان كردیانه به‌رنامه‌یه‌كی كراوه‌و گشتگیر!
به‌ڵام (په‌یمانی نوێ) به‌هه‌ر چوار ئینجیلهكانو كتێبه‌كانی دیكه‌شه‌وه، ته‌نیا ئامۆژگاریی ڕووحیی‌و ئاكاریی تێدایه‌و، به‌رنامه (شریعە)یه‌كی تێدانیه، كه ته‌نانه‌ت كاروباری باری كه‌سێتی (اڵاحوال الشخصیە)ش ڕێك بخات، چ جای كاروباری كۆمهڵایهتییو سیاسیی‌و ئابووریی‌و جهنگو ئاشتیی‌و...هتد!
3-ئیسلام: ئایینێكی گشتگیر‌و كراوه‌یه به‌ڕووی هه‌موو مرۆڤایهتییداو، به‌درێژیی زهمانو به‌پانایی زه‌مین، وه وه‌ك چۆن ڕینمایی (هدی)یه بۆ تاكه‌كان، به‌رنامه‌ی ڕاست‌و ته‌واو (دین الحق)یشه بۆ كۆمه‌ڵگا: {هُۆ الّژِی أَرْسَڵ رَسُوڵهُ بِالْهُدَی ۆدِینِ الْحَقِّ...} التوبە -33-.
وهشتێكی ڕوون‌و ئاشكرایه، كه ئیسلام وێڕای ئه‌وه‌ی كه بوونناسییو جیهانبینییهو، ئیمان‌و عه‌قیده‌یه‌و، ته‌قواو خواپه‌رستییه‌و، ڕهوشتو ئاكاری به‌رزو ئهدهبو ڕێوڕه‌سمه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه، به‌هه‌مان شێوه‌ش: به‌رنامه‌ی سیاسیی‌و ئابووریی‌و پهیوهندییهكانو ئاشتیی‌و جهنگو... هتدیشه.
هه‌ر بۆ نموونه ده‌ڵێین:
1-خوا فه‌رمانی به كۆمه‌ڵگا كردوه، كه ده‌بێ سپارده‌ی حوكمڕانیی (أمانە الحكم) به‌كه‌سانی شایسته بسپێرن: {إِنَّ اللّهَ ێأْمُرُكُمْ أَن تُۆدُّواْ اڵاَمَانَاتِ إِڵی أَهْلِهَا...} النسا‌و -58-.
2- هه‌روه‌ها فه‌رمانی به بڕواداران كردوه، كه ده‌بێ فه‌رمانبه‌ریی خوا‌و فه‌رمانبه‌ری پێغه‌مبه‌ر "صلی الله علیه وسلم" وه‌هی كاربه‌ده‌ستانی خۆیان بكه‌ن: {ێا أَیُّهَا الَّژِینَ ێمَنُواْ أَگِیعُواْ اللّهَ ۆأَگِیعُواْ الرَّسُوڵ ۆأُوْلِی اڵاَمْڕ مِنكُمْ...} النسا‌و -59-.
3- وه‌فه‌رمانی به مسوڵمانان كردوه، كه له‌كاتی كه‌وتنه كێشه‌و ڕاجیاییهوه، له‌نێوان خۆیاندا یان له‌گه‌ڵ حوكمڕان‌و كاربهدهستانیاندا، مه‌سه‌له‌كه بگێڕنه‌وه بۆلای ته‌رازووی قوڕئانی خوا‌و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا: {...فَإِن تَنَازَعْتُمْ فِی شَیْوٍ فَرُدُّوهُ إِڵی اللّهِ ۆالرَّسُولِ...} النسا‌و -59-.
4-هه‌روه‌ها خوا فه‌رمانی به كۆمهڵگاو قه‌واره‌ی سیاسیی ئیسلامیی كردوه، كه له‌كاتی پێكه‌وه به‌شه‌ڕهاتنی دوو گرووپی مسوڵماناندا، هه‌وڵی ئاشته‌وایی له‌نێوانیاندا بده‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لایه‌كیان هه‌رسوور بوو له‌سه‌ر ده‌ستدرێژیی، به‌رپه‌رچی بده‌نه‌وه‌و له‌سنووری خۆیدا ڕایبگرن: {ۆإِن گَائِفَتَانِ مِنَ الْمُۆْمِنِینَ اقْتَتَلُوا فَأَصْلِحُوا بَیْنَهُمَا فَإِن بَغَتْ إِحْدَاهُمَا عَڵی الْأُخْرَی فَقَاتِلُوا الَّتِی تَبْغِی حَتَّی تَفِیوَ إِڵی أَمْڕ اللَّهِ} الحجرات -9-.
5- هه‌روه‌ها خوا فه‌رمانی به‌كۆمه‌ڵگاو ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی كردوه، كه چوار جۆره سزای سه‌خت به‌سه‌ر كه‌سانێكدا بچه‌سپێنن، كه هێمنیی‌و ئاساییشی خه‌ڵك تێك دهدهنو هه‌ڕه‌شه له‌سه‌رو ماڵیان ده‌كه‌ن: {إِنَّمَا جَزَاو الَّژِینَ یُحَاڕبُونَ اللّهَ ۆرَسُوڵهُ ۆێسْعَوْنَ فِی اڵاَرْچِ فَسَادًا أَن یُقَتَّلُواْ أَوْ یُصَلَّبُواْ أَوْ تُقَگَّعَ أَیْدِیهِمْ ۆأَرْجُلُهُم مِّنْ خِلافٍ أَوْ یُنفَوْاْ مِنَ اڵاَرْچِ...} المائدە -33-، هه‌ڵبه‌ته جۆراوجۆریی سزایهكانیش، له‌به‌ر جۆراو جۆربوونی تاوانی تێكدانی هێمنیی‌و ئاساییشی كۆمه‌ڵگایه.
6- هه‌روه‌ها خوا فه‌رمانی به‌بڕواداران كردوه، كه وه‌ك چۆن نوێژ دهكهنو زه‌كات ده‌ده‌ن ئاواش كاروباریان به‌ڕاوێژ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن: {ۆالَّژِینَ اسْتَجَابُوا لِرَبِّهِمْ ۆأَقَامُوا الصَّڵاەَ ۆأَمْرُهُمْ شُورَی بَیْنَهُمْ ۆمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ یُنفِقُونَ} الشوری -38-.
7- هه‌روه‌ها خوا فه‌رمانی به بڕواداران كردوه، كه زۆر مشووری باش چه‌سپاندنی دادگه‌ریی (عدل) بخۆن: {ێا أَیُّهَا الَّژِینَ ێمَنُواْ كُونُواْ قَوَّامِینَ بِالْقِسْگِ...} النسا‌و -35-.
ئنجا لێره‌دا ده‌پرسین:
ئایا ده‌گونجێ ئایین‌و به‌رنامه‌یه‌كی خاوه‌ن شه‌ریعه‌تی گشتگیر‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی وه‌ك ئیسلام، ته‌نیا به‌ئایینی تاك (دین الفرد) دابنرێ‌و، وه‌ك ئایینێك ته‌ماشا بكرێ، كه ته‌نیا لایه‌نی ڕووحیی‌و ئه‌خلاقیی تێدایه‌و، شه‌ریعه‌تێكی نیه باسی: حوكم‌و سیاسیهتو كۆمهڵگاو دهوڵهتو حهڵاڵو حهڕامو مامه‌ڵه‌و بازرگانیی‌و جهنگو ئاشتیی‌و... هتد بكات؟!
كه‌واته: ئه‌گه‌ر ڕاس بێ بگوترێ: (ئایینی نهصڕانیی، یان ئایینی جووله‌كه، ئایینی تاكه) ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ئیسلام "تاكه ئایینی نه‌شێوێنراو و ده‌ستكاریی نه‌كراوی خوا" ته‌نیا به‌ئایینی تاك زانین‌و، قیاس كردنی ئیسلام له‌سه‌ر جووایهتییو نهصڕانییهت: هه‌موو سمێڵ سوور به هه‌مزاغا زانینه، چونكه ئیسلام، بهقوڕئانه پارێزراوهكهیو، سوننه‌ته له‌بێژینگ دراوهكهیو، شه‌ریعه‌ته گشتگیرهكهیهوه ئایین‌و به‌رنامه‌ی: ڕووح‌و جه‌سته‌و، عهقڵو عاتیفه‌و، تاكو خێزان‌و، كۆمهڵگاو دهوڵهتو، مزگهوتو بازاڕ‌و، ئاشتیی‌و جهنگو، عیبادهتو سیاسهتو...هتدهو بهتاكو كۆمه‌ڵ‌و بگره كۆمهڵگاو ده‌وڵه‌تیش نه‌بێ، به‌ڕێوه‌ناچێ.
ئه‌مه ته‌نیا پووشكهیهك بوو له‌كۆی (كا)ی براده‌ری ناوبراو و، له‌داهاتوودا چه‌ند پووشكهیهكی دیكه‌شی لێده‌گرین، ڕۆژانه چاوه‌ڕێ بن!
12/6/1436 كـ
1/4/2015ز
هه‌ولێر