پەرلەمانتارێك داوا دەكات عەرەبە ئاوارەكان لەشارو شارۆچكەكانی كوردستان بڕۆنە دەرەوە

‌ئاری هەرسین
ئاری هەرسین سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە و ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان داوا دەكات عەرەبە ئاوارەكان لەشارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان برۆنە دەرەوە.

ئاری هەرسین لە یەپجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیویسبوک دەنوسێت: "عه ره بی ئاواره : بو ده ره وه له شارو شارو چكه كانی كوردستان. با بفه رمون له كه مپه كانی تایبه ت به ئاواره كان نیشته جیبن".

بەپێی ئامارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ژمارەی ئاوارەی عەرەب لە شاروچارۆچكەكانی هەرێم زیاتر لە 2 ملیۆن‌و 300 هەزار كەسی تێپەڕاندوە كە ئەو ژمارەیە لە هەر وڵاتێكدا بێت كێشەیەكی گەورەیە ئەمە لە كاتێكدایە عێراق خۆی بەدەست هەندێك كێشەی كەمی خزمەتگوزاری و خراپی ژێرخانی ئابووری و چەندین كێشەی ترەوە گیرۆدەیە".




PM:03:15:02/04/2015