دوو كچه گه‌ریلا له شه‌نگال شه‌هیدبوون
فه‌رمانداری هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل هه‌په‌گه‌و یه‌ژه‌ئا ستار و یه‌کینه‌کانی به‌رخۆدانی شه‌نگال یه‌به‌شه، ڕایانگه‌یاند دوو گه‌ریلای ئه‌وان له شه‌نگال شه‌هیدبوون.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا فه‌رمانداری گه‌ریلاکان‌و یه‌به‌شه ڕایانگه‌یاندوه له ڕۆژی 02.04.2015 له نێوان کاتژمێر 13:00 بۆ 14:00 له گه‌ڕه‌کی بازاڕی خواروو، شه‌ڕو پێکدادان ڕوویداوه‌و له ئاکامدا چه‌كدارێكی داعش کوژراوه.
ئاماژه‌به‌وه‌شكراوه دوای ئه‌و شه‌ڕه جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش له‌و ناوچه‌یه زیادی کردوه ، گه‌ریلا و شه‌رڤانیش به‌توندی ڕووبه‌ڕوویان بونه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کاندا دوو گه‌ریلای یه‌ژه‌ئا ستار به‌ناوه‌کانی غوربه‌ت چفتچی ناسراو به بێریڤان چارچێلا له‌دایک بووی جۆڵه‌مێرگ و سیبه‌ل ئه‌بدۆ ناسراو به زیلان پلنگ له‌دایک بووی شڕنا‌خ شه‌هیدبوون.
ناسنامه‌ی ته‌واوی هه‌ردوو شه‌هیده‌كه:
سیبه‌ل ئه‌بدۆ
نازناو / زیلان پڵنگ
له‌دایک بووی شڕنا‌خ
ناوی باوک / حه‌مید
ناوی دایک / که‌وێ
له 02.04.2015 له شه‌نگال شه‌هیدبووه.
PM:03:35:04/04/2015