وەزیری ناوخۆی عێراق لێکۆڵینەوە لە هەندێک کێشە دەکات لە هەرێمی کوردستانو لیژنەیەکی هەماهەنگی لە نێوان هەرێمو بەغدادا پێکهێنراوە.
ئەمرۆ شەممە، وەزیری ناوخۆی عێراق، محهمهد غهبان سەردانی پەرلەمانی عێراقی کردوەو تێیدا پرسیاری سەبارەت بە هەرێمی کوردستانو سەرفنەکردنی موخەسەساتی مەرترسی پاسەوانی سنور لێکراوە کە بۆچی ناوچەکانی هەرێم ناگرێتەوە، لەو بارەیەوە هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی ئاسیاشو بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بهسپی میدیای راگهیاند " چوار پرسیارمان ئاراستە کرد سەبارەت بە سەرفنەکردنی موخەسەساتی مەترسی حەرەسی حدود بۆ ناوچەی یەک کە پاێزگاکانی هەرێم ئەگرێتەوە، هەروەها مەسەلەی پلە بەرزگرتنەوە وئەو بڕە پارەیەی مانگانە لێیان ئەبردرێت هەروەها کێشەی موچەکانیان کە بە فیئەی بچوک ئەیاندرێت و پارەکان زۆربەی دڕاون".
هۆشیار عهبدوڵا دهڵێت" محهمهد غهبان له وەڵامی وەزیر ئەوە بوو کە تەنسیق هەیە لە نێوان هەرێم و بەغداد چەند لیژنەیەک هەیە لە ئاستی وەزارەتی ناوخۆ و وتی بەشێک لەو کێشانە یەکەم جارە ئەبیستم دەکرێ لەو لیژنانە هەموی باس بکەین و چارەیان بکەین".
لهدرێژهی هۆشیار عەبدوڵا هەروەها دەڵێت " سەبارەت بە موچە و پارە بچوک و دڕاو وتی ئێمە پارە لە خەزێنەکانی وەزارەتی دارایی وەردەگرین و ئەوە بەرپرسارێتی وەزارەتی داراییە، لێرەوە داوا لە بەرپرسانی لیواکانی ناوچەی یەکی حەرەسی حدود و بەرێوەبەرایەتی گومرگەکان ئەکەم لەگەڵ لیجنە تایبەتەکانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کۆببەنەوە و داوای مافەکانیان بکەن و ئێمەش لەگەڵ هەرێم قسە ئەکەین سەبارەت بە کێشەکانیان. "