به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی webometrics.info كه تایبه‌ته به ریزبه‌ندیی زانكۆكان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، زانكۆی به‌غدا پله‌ی 1350ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان گرتووه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی عیراق باشترین زانكۆیه.
پله‌ی دووه‌م باشترین زانكۆ له‌سه‌ر ئاستی عیراق زانكۆی ته‌نكۆلۆجیا گرتویه‌تی كه هه‌ر له به‌غدایه، به‌ڵام ئه‌م زانكۆیه له‌سه‌ر ئاستی جیهان پله‌كه‌ی 4322 ه.
پله‌ی سێیه‌م باشترین زانكۆی عیراقیش زانكۆی دیاله گرتویه‌تی كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان پله‌كه‌ی 4370یه.
زانكۆی موسڵیش كه ئێستا له‌ژێر چنگی رێكخراوی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعشدایه پله‌ی چواره‌می گرتووه به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی جیهان پله‌كه‌ی 4403یه.
له‌ناو زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستانیشدا زانكۆی پزیشیكیی هه‌ولێر پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و شه‌شه‌م له‌سه‌ر ئاستی عیراق گرتووه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی جیهان پله‌كه‌ی 4684 ه.
زانكۆی دهۆكیش پله‌ی دووه‌می له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و نۆیه‌م له‌سه‌ر ئاستی عیراق و 7310 له‌سه‌ر ئاستی جیهان گرتووه. زانكۆی سۆرانیش له‌سه‌ر ئاستی عیراق پله‌ی 14هه‌م و له‌سه‌ر ئاستی جیهان 11418ی گرتووه.
به‌ڵام زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له سلێمانی كه له‌پایته‌ختی رۆشنبیری هه‌رێمی كوردستاندایه پله‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی عیراق 15یه‌و له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش 11623یه.
زانكۆی كۆیه پله‌ی 21و زانكۆی كوردستان 24ی له‌سه‌ر ئاستی عیراق گرتووه‌و به‌دوای ئه‌میشدا زانكۆی سلێمانی دێت كه پله‌كه‌ی 25 ه.
زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینیش پله‌ی 32هه‌مین باشترین زانكۆی له‌سه‌ر ئاستی عیراق گرتووه‌و راسته‌وخۆ به‌دوای ئه‌ویشدا زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی دێت كه پله‌كه‌ی 33یه.
له‌ئینگلیزییه‌وه: والی عه‌لی
سه‌رچاوه: webometrics.info