فەرهاد پیرباڵ: دانیشتن لەگەڵ بارزانی سحرێکی خۆی هەیە

‌فەرهاد پیرباڵ
نوسەر‌و مامۆستای زانكۆ ئەمرۆ لەگەڵ بارزانی دیداری كرد‌و پاش دیدارەكەش دەڵێت: دانیشتن لەگەڵ بارزانی” سحرێکی خۆی هەیە ” هەست دەکەی بارزانی و مەلا مستەفای باوکیشی بۆ بەرپرسیاریەتیکی ئەخلاقی ئەوانی هێناوەتە ناو سیاسەت.

ئەمرۆ یەكشەممە مەسعود بارزانی سەرۆكی (ماوە بۆ درێژكراوە)ی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە نوسەر و روناکبیر و مامۆستای زانکۆ د فەرهاد پیرباڵ کرد.

پیرباڵ لەبارەی ئەو دیدارەی لەگەڵ بارزانی کە (38)خولەکی خایاندوە بە سایتی باسنیوزی ڕاگەیاند ” لەم دانیشتنەدا زۆر بابەتی فکری و سیاسی کلتوریمان باس کرد.”

فەرهاد پێرباڵ پێ وایە دانیشتن لەگەڵ بارزانی” سحرێکی خۆی هەیە ” هەست دەکەی بارزانی و مەلا مستەفای باوکیشی بۆ بەرپرسیاریەتیکی ئەخلاقی ئەوانی هێناوەتە ناو سیاسەت, بۆ ئەوان هێندەی بەپرسیارەیەتی باوکایەتی گرنگە هێندە پۆستی سیاسی و حکوومی گرنگ نیە هەر ئەمەش وایکردوە ئەو پێداگری لەسەر ئەوە بکات ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرێت نەک لەلایەن پەرلەمانەوە”.

لەبارەی تەندروستی بارزانی پیرباڵ گوتی "سوپاس بۆ خوا تەندروستی زۆر باش بوو.

فەرهاد پیرباڵ لە دیدارێکی تایبەت دا کە رۆژی سێشەممە لە هەفتەنامەی باس بڵاودەبێتەوە هەندێک لایەنی ئەو کۆبوونەوەیەی خۆی لەگەڵ بارزانی دەخاتە ڕوو.




PM:02:34:05/04/2015