بەغدا وادەی ناردنی پارەكەی بۆ هەرێم ئاشكرا كرد
بەوتەی وەزارەتی دارایی عێراق بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو پارەكە رەوانەی هەولێر دەكرێتو ئەم ماوەیەش بەهۆی كێشەی هونەرییەوە دواكەوتووە.
لەمبارەیەوە د.فازڵ نەبی لەوەزارەتی دارایی عیراق بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاند: بەھۆی نەبوونی فرۆکەوە نەتوانراوە دوێنێ پارەکە ڕەوانەبکرێت، بەڵام ڕۆژی پێنج شەممە فرۆکەی بۆ ئامادەکراوە و ڕەوانەی ھەولێر دەکرێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی عیراق ئاماژەی بەوەشدا کە وەزارەتی دارایی چەند ڕۆژێکە پارەکەی خەرجکردوە و خستویەتیەتەسەر حسابی ھەرێم، تەنھا بەھۆی کێشەی ھونەرییەوە دواکەوتووە.
پێشتر هۆشیار زێباری وەزیری دارایی عێراق رایگەیاندبوو بڕی ٤٥٥ملیۆن دۆلار رەوانەی هەرێم دەكرێت
PM:09:37:07/04/2015