وا بڕیاربوو ئه‌مڕۆ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان کۆبێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر دوو جێگره‌که‌ی سکرتێری گشتی له هه‌رێمی کوردستان نیین کۆبوونه‌وه‌که دواکه‌وت.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند که وا بڕیاربوو ئه‌مڕۆ 9-4 سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرسی ده‌ستور و ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم دوو کۆبوونه‌وه‌ی جیا له سلێمانی سازبکات، یه‌کێکیان له‌گه‌ڵ رێکخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌شیروان مسته‌فا و ئه‌وی تریان له‌گه‌ڵ سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی کۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح هه‌ر دوو جێگری سکرتێری گشتی ئه‌و حیزبه له کوردستان نین کۆبوونه‌وه‌که دوا که‌وت.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند " هه‌رچی کۆسره‌ت ره‌سوڵه بۆ به‌شداریکردن له مه‌راسیمی ناشتنی که‌سایه‌تی ناسراوی شیعه به‌حرالعلوم له نه‌جه‌فه، هه‌رچی به‌رهه‌م ساڵحیشه له ده‌ره‌وه‌ی عێراقه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که بۆ دروستنه‌بوونی " حه‌ساسیه‌ت"ی زیاتر له‌نێو هه‌ر دوو باڵی ناکۆکی یه‌کێتیشدا، مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی و سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانیش حه‌زیان کردووه که کۆبوونه‌وه‌که دواکه‌وێت تا هه‌ر دوو باڵ ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که بن.