ئەمرۆ ئەم وەزارەتە موچە وەردەگرێت
بڕیارە ئەمرۆ یەكشەممە موچەی مانگی 2 دابەش بكرێتو لەم هەفتەیەدا چەندین وەزارەتو دەستەو فەرمانگە موچەكانیان دابەش دەكرێت.
ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویکردەوە" سبەینێ دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران و لەم حەفتەیەشدا ژمارەیەکی یەکجار زۆری وەزارەت و دەستە و فەرمانگەکان مووچەیان پێ دەدرێ."
ماڵپەڕەکە لە زاری سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان کە نەویستوە ناوی ببرێت ڕایگەیاندووە کە بڕیارە سبەی یەكشەممە وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران بکات و یەکەم وەزارەتیش مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەدرێت.
AM:08:43:12/04/2015