5 تا 6 هەزار ئەوروپی لەناو داعشدان

كۆمسیۆنی دادوەریی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند نزیكەی 5 تا 6 هەزار ئەوروپی بەڕیزی چەكدارانی داعش لە سوریا‌و عێراق پەیوەست بوون.

بەپێی هەواڵێكی سكای نیوز، "وۆرا ژۆریڤا" بەرپرسی كۆمسیۆنی دادوەریی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاند: بەپێی لێكۆڵینەوەكانیان دەركەوتووە كە نزیكەی 5 تا 6 هەزار كەس لەئەوروپاوە چوونەتە ناو داعش كە لەو ژمارەیە 1450 كەسیان فەرەنسین.

ناوبراو جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە كە رەنگە ئەو ژمارەیە زیاتر بكات‌و داوای لە بەرپرسانی یەكێتی ئەوروپا كرد رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر تا ئەو ژمارەیە لەوە زیاتر تێپەڕ نەكات.




PM:04:25:13/04/2015