یەكگرتوو بڕیار لەسەر پۆستەكانی حكومەتی سلێمانی‌و هەڵەبجە دەدات

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی دەڤەری سلێمانی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بەدەنگدان پۆستەكانی حكومەتی سلێمانی و هەڵەبجە یەكلا بكاتەوە.

محمد ئەحمەد یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند" بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەركردایەتی دەڤەری سلێمانی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان كۆببێتەوەو بەدەنگدان پۆستەكانی حكومەتی سلێمانی و هەڵەبجە یەكلا دەبكاتەوە"

وتیشی"ئێمە لیژنەیەكمان پێك هێناوە بۆ هەڵسەنگاندنی سیڤی پاڵیوراوەكان و دواتر سەركردایەتی دەڤەر ناوەكان یەكلا دەكاتەوە"

یاریدەدەری ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد كە لەچەند ڕۆژی داهاتوو تەواوی ناوی پاڵیو ڕاوەكان دەدەنە ئەنجومەنی پارێزگاو پارێزگاری سلێمانی.




PM:05:20:13/04/2015