پێشمەرگە بۆ شەڕ لەگەڵ داعش گەیشتە ئەنبار

هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە مەبەستی شەڕكردن لەگەڵ چەكدارانی داعش گەیشتووتە شاری رۆمادی پارێزگای ئەنبار.

بەپێی هەواڵێكی سۆمریە نیوز، سه‌باح كه‌رحوت، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار ڕاگه‌یاند "مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر ناردنی‌ دوو فه‌وجی هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان بۆ ڕزگاركردنی‌ پارێزگای‌ ئه‌نبار".

هاوكات سوهەیب راوی، پارێزگاری ئەنبار راگەیاند هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان به‌مه‌به‌ستی‌ به‌شداریكردن له‌شه‌ڕی‌ گروپی‌ تیرۆرستی‌ داعشدا، گه‌یشتۆته‌ ڕومادی‌ ناوه‌ندی پارێزگای‌ ئه‌نبار.



PM:04:26:14/04/2015