پارتی‌و یەکێتی گووڕوتین دەدەنەوە بە پەیوەندییەکانی نێوانیان

لەهاوینەهەواری سەلاحەدین مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی بەئامادەبوونی بارزانی بڕیاریان دا گووڕو تین بدەن بە پەیوەندییەکانی نێوانیان.

لە کۆبوونەوەی ئە مڕۆ ١٤/٤ ی نێوان هەر دوولا بارودۆخی نێوخۆیی كوردستان و پەیوەندیی نێوان هێزە سیاسییەكانی كوردستان تاوتوو كرا و جەختیش لەوە كرایەوە كە دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان لە سایەی یەكڕیزی و تەبایی نێوان لایەنەكان بەدیهاتووە و پێویستیشە بە هاوكاری و هەماهەنگیی هەموو لایەنە سیاسییەكان ئەم دەستكەوتانە بپارێزرێن.

هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا هەر دوولا لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە پێویستە میكانیزمی پەیوەندییەكانی هەردوو حزب نوێ بكرێنەوە و ڕێكبخرێن و بە لەبەرچاوگرتنی ئەو تەحەدییاتەی ئێستا هەیە و لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی كوردستان پەیوەندییەكان باشتر بكرێن و ئەوەیش خرایە ڕوو كە ناكرێ گوتاری ڕاگەیاندنەكان بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت و دەبێ بەرەو هێوربوونەوە بڕوات. 

پرسی شەڕی داعش و بارودۆخی هەرێم وعێراق و ناوچەکە خاڵێکی تری کۆبوونەوەکە بووە.




PM:10:19:14/04/2015