له کۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه دێرینه‌کانی یه‌کێتی، هه‌ردوو جێگری سکرتێری گشتی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که کێشه هه‌یه له‌نا یه‌کێتیدا.
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه دێرینه‌کان سازیان کرد ، کۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح هه‌ردوو جێگری سکرتێری گشتی، ئه‌وه‌یان دوو پات کرده‌وه که سه‌رباری کێشه‌کانی ناو یه‌کێتی، " به‌ڵام ئه‌وان یه‌کیتی ناو یه‌کێتی ده‌پارێزن".
له‌و کۆبووه‌نه‌یه‌دا کۆسره‌ت ره‌سول وه‌ک خه‌ندان بڵاویکردۆته‌وه ده‌ڵێت: ئێستا ده‌بێ ئه‌و پرسیاره رووبه‌روی خۆتان بكه‌نه‌وه یه‌كێتیی بۆچی له گۆڕه‌پانی سیاسی و حكومی و ئیقلیمیدا پاشه‌كشه‌ی كردووه، ئه‌مه ئه‌و كێشه‌یه كه رووبه‌ڕوومان بووه‌ته‌وه، ئێمه له هیچ رۆژگار و سه‌رده‌مێكدا ده‌ستبه‌رداری یه‌كێتی نه‌بووین و نابین، له‌م قه‌یرانانه‌شدا دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه به‌هه‌مان رۆحیه‌تی جارانه‌وه كار بۆ چاكسازی و نوێكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌كه‌ین، ئومێدمان وایه بگه‌ینه چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ كێشه‌كانی یه‌كێتی.