لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی بارزانی لەگەڵ سەرکردەی حیزبەکان رایگەیاندووە: چیتر موزایدەمە لەسەر نەکەن، ئەگەر پێویستان بەمن نەبێت خۆتان وەک ئەحزاب و پەرلەمان ئەم گرفتە چارەسەر بکەن.
فازل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی لە چاوپێکەوتنێکدا وتی: سەرۆک لە کۆبوونەوەکەدا بە سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی راگەیاند کە چیتر موزایەدەی بەسەردا نەکەن، ئەگەر پێویستان بە من نەبێت، خۆتان وەک ئەحزاب و پەرلەمان ئەم گرفتە چارەسەر بکەن. لایەنە سیاسییەکانیش هەڵوێستی سەرۆکیان بە سوپاسەوە بەرز نرخاند.
میرانی لەلێدوانێکیدا بۆ کەناڵی KNN وتی " پارتیش لە کۆبوونەوەکەدا موداخەلەیەکمان کرد ناومان لێ نا ( تەزەلوم )، خەڵکانێک لەناو ئەم حیزب و ئەو حیزب و لەم کوتلەی پەرلەمانی یان ئەو، یان رۆژنامەوانێک منەتمان بەسەردا دەکەن، دەڵێن دەبێت دوو مانگی تر سەرۆک بێت، ئێمەش دەڵێین ئێمە منەتداری گەلی خۆمانین، بەلآم ئێمە منەتی کەس هەڵناگرین، لەسازدانی نیشتمایدا ئەگەر پێویستمان بە سەرۆکی هەرێم نەبێت، ئێمە نەمان وتووە کەس لەهەرێمدا نییە ئەم ئیشە بکات، ئێمە پێمان باشە نەک هەزار، بەڵکو ١٠ هەزار کەس هەبێت ئەم ئیشە بکات، ئەمە دەلیلی پێگەیشتنی میللەتی ئێمەیە. ( ئەمە وەلآمێکە بۆ عەلی باپیر کە لەبەرنامەیەکدا وتی: ١٠٠کەس لەنێو کوردا هەیە بتوانن بەدیلی بارزانی بن).
دەقی ڤیدیۆکە..